ڕه‌وه‌ند

پرێنسیپه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌

پرێنسیپه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌

1. "ڕه‌وه‌ند" ماڵپه‌ڕێکی ڕۆشنبیری و سیاسی گشتی نیه‌، به‌ڵکو له‌ڕاستایه‌کی فکری-سیاسی و چینایه‌تی دیاری کراودا کارده‌کات [بڕوانه‌ "سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وه‌ند"]، هه‌ربۆیه‌ ئازاده‌ له‌ بڵاو کردنه‌وه‌ یان بڵاو نه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌تێک که‌ بزانێت له‌ گه‌ڵ ئه‌و ڕاستایه‌دا نایه‌ته‌وه‌.
2. بابه‌ت، باس و  وتار به‌ بیروبۆچونی جیاواز له‌ دووتوێی هه‌مان ڕاستای فکری-سیاسی و چینایه‌تیدا بڵاو ده‌کاته‌وه‌.
3. هه‌ر بابه‌تێک که‌ بڵاو نه‌کرێته‌وه، نوسه‌ر یان‌ نێره‌ری بابه‌ته‌که‌ ئاگادار ئه‌کرێته‌وه‌.
4. هیچ بابه‌تێک به‌بێ ناو و نازناوی شه‌خسی یان ئاماژه‌ به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی بڵاو ناکرێته‌وه‌.
5. به‌رپرسیاره‌تی له‌ ناوه‌ڕۆکی فکری-سیاسی هه‌ر بابه‌تێک، نوسه‌ری بابه‌ته‌که، یان سه‌رچاوه‌که‌‌یه‌تی‌.
6. بابه‌تێک که‌ ئه‌تکی حورمه‌تی شه‌خسی و که‌سایه‌تی فه‌ردی تێدا بێت بڵاو ناکرێته‌وه‌.
7. ته‌نها ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ له‌ژێر ناوی "ڕه‌وه‌ند"دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌، "ڕه‌وه‌ند" لێی به‌رپرسیاره‌.
8. کاروباری ته‌کنیکی:

1. تکایه‌ بابه‌ته‌کانتان به‌ فایلی ۆرد (word) و خه‌تی ئاریه‌ل (Arial)، یان یه‌کێک له‌ خه‌ته‌کانی یونیکورد (unikurd) بنێرن.

2. وێنه‌یه‌کی شه‌خسی له‌گه‌ڵ یه‌که‌مین وتاردا که‌ بۆمانی ده‌نێرن، هاوپێچ بکه‌ن. دواتر پێویست ناکات له‌گه‌ڵ ناردنی بابه‌ت و وتاردا وێنه‌ی شه‌خسی بنێرن چونکه‌ سود له‌ هه‌مان وێنه‌ی یه‌که‌مجارتان وه‌رده‌گیرێته‌وه‌.
3. تکایه‌ بابه‌ته‌کانتان پاش پوخته‌کردنی زمانه‌وانی [له‌ڕووی ڕێزمانی و له‌ڕووی ڕێنوسیه‌وه‌] بنێرن بۆمان. ئێمه‌ له‌به‌ر نه‌بونی کات هه‌ڵناسین به‌و پوخته‌کاریه‌.

 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

هەڵسەنگاندن و ئاوڕدانەوەیەك لە یادی سێ ساڵەی تیرۆری ڕۆژنامەنوس سەردەشت عوسمان، گفتوگۆ لەگەڵ نادر عبد

News image

ئامادەکردنی بۆ ماڵپەڕی هاوپشتی: لاوژە جەواد هاوپشتی: تۆ یەکێك بووی لە بەشداربوانی یادی سێ ساڵەی تیرۆری سە...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا پرێنسیپه‌کانی بڵاوکردنه‌وه‌