| راگەیاندنی "ڕەوەند" سەبارەت بە "پلاتفۆڕمی چەپ" |
|
| Sunday, 20 March 2011 01:33 |
|
![]() هاوڕێیان لە "پلاتفۆڕمی چەپ بۆ بە سەرکەوتن گەیاندنی خۆپێشاندانەکانی کوردستان".
1. "ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری"، ئەو دەست پێشخەریەی ئێوە، بۆ هێنانەدی پلاتفۆڕمێکی چەپ، بە هەنگاوێکی بایەخدار هەڵدەسنگێنێت، لەم هەلومەرجە سیاسیەی ئێستای کوردستاندا، کە جەماوەری ناڕازی بۆ هێنانەدی ئاڵوگۆڕێکی جدی لە ژیانیان و ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتدارەتی گەندەڵی "پارتی" و "یەکێتی" هاتونەتە سەرشەقامەکان بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین.
2. "ڕەوەند" خۆی بەبەشێك دادەنێت لە هەوڵێدانێكی لەو چەشنە، لە ڕاستای هێنانەدی بلۆکێکی ڕادیکاڵ، بە پلاتفۆڕمێکی چەپ و سۆشیالیستیەوە، لە دەرونی خۆپێشاندانەکان و ئەو بزوتنەوە ناڕەزایەتیە ئازادیخوازەدا، کە لە ئارادایە.
3. ڕەوەندی سۆشیالیست ئامادەی هاوکاری و هاوئاهەنگ کردنی کارەکانی خۆیەتی لەو پێناوەدا، لەگەڵ "پلاتفۆڕمی چەپ بۆ بە سەرکەوتن گەیاندنی خۆپێشاندانەکانی کوردستان".
ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری
18-3-2011
|
| Last Updated on Sunday, 20 March 2011 01:39 |
خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستیخۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ... |
بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ... |
مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستانداڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ... |
هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ... |