| ڕاپۆرتی دوەمین دانیشتنی دهستهی بهڕێوهبهری "ڕهوهند". 6 ی تەموزی 2010 |
|
| Tuesday, 06 July 2010 00:00 |
|
وێڕای چاوخشاندنەوەیەکی خێرا بە ماوەی نزیک بە ساڵێک لە هاتنەئارای پرۆژەی ڕەوەند و سەرنجدانێکی سەرپێیی لە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی ئەو پڕۆژەیە و دەست لەکارکێشانەوەی هەندێک لە هاوڕێیان لەپڕۆژەکە؛ ئەم خاڵانەی خوارەوەش پێداگریان لەسەرکرایەوە: 1- تائێستا ڕەوەند پڕۆژەیەکە لەسەرەتای کاریدایە و هەنگاوهەڵدەگرێت بەرەو هێنانەدی خەتێکی فکری-سیاسی مونسەجیم و سەربەخۆی خۆی: A- هاوفکری و هاوخەتی سیاسی هاوڕێیان لەناو ئەو پڕۆژەیەدا بەرهەمی پڕۆسەیەکە لە دیالۆگێکی فکری-سیاسی، نەک شتێک بێت پێشوەخت لەبەردەستدابێت. بۆیە بۆچون و لێکدانەوەی فکری و سیاسی جیاواز، ناتەبایی و کۆک نەبون لەناو هاوڕێیاندا شتێکی سروشتیە. بەڵام لە پڕۆسەیەکدا ئەبێت ئەو هاوفکری و هاوخەتیە بەشێوەیەکی گشتی بێتەدی، ئەگەر "ڕەوەند" بیەوێت وەک خەتێکی فکری-سیاسی و لەدوائاکامیشدا حیزبی جیاواز لە ڕەوت و ڕێکخراوە و حیزبەکانی ئێستای ناو بزوتنەوەی چەپ و "کۆمۆنیستی" دەرکەوێت. B- دەخالەتی عەمەلی چالاک لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان و بزوتنەوە ئازادیخواز و دیموکراتیکەکاندا. هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی خەتێکی ڕادیکاڵی چەپ، مارکسیستی و کرێکاری لە دەرونی ئەم بزوتنەوە ناڕەزایەتیە جەماوەریانەدا. C- هەرلەوکاتەدا کە هاوکاری عەمەلی و هاوئاهەنگکردنی کاروچالاکی لەگەڵ باقی حیزب، ڕێکخراو و کۆروکۆمەڵی چەپدا دەکات لەدژی بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی بۆرژوازی لەهەمانکاتیشدا ڕەخنە فکری وسیاسیەکانی خۆی لە تەواوی بزوتنەوەکە و لە حیزب و ڕێکخراوەکانیشی درێژە پێدەدات. ئەمەش لە خزمەت گەشەپێدانی فکری مارکسیزم و بەرجەستەکردنەوەی خەتێکی کرێکاری و مارکسیستی رەسەن دەبینێتەوە. 2- دوو پڕۆژەی سیاسی: A- چالاککردنی ماڵپەڕی "ڕەوەند" وەک ماڵپەڕێکی جیاواز لەو ماڵپەڕانەی کە ئێستاهەن ئەویش بەئاڕاستەکردنی رێبازی ماڵپەڕەکە بە ئاقارێکی دیاریکراودا کە ببێتە مەڵبەندێک بۆ باس و دیالۆگی بابەتەکانی بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی و کرێکاری و هەڵسوڕاوانی. کردنەوەی تەوەرەی جیاجیا و وروژاندنی بابەتی جیاجیا لەو مەیدانانەدا. هاوڕێ هیدایەتی مەلا عەلی بەرپرسیاریەتی سیاسی ئەو پڕۆژەیە ئەگرێتە ئەستۆ بە هاوکاری و کۆمەگ وەرگرتن لە هاوڕێیان عمر خەتات و نادر عبدالحمید. B- پڕۆژەی "تۆڕی پەیوەندیە نێونەتەوەییەکانی کرێکارانی عێراق". لە پێناو دامەزراندنی پەیوەندیەکی نێونەتەوەیی بۆ بزوتنەوەی کرێکاری عێراق و هێنانەدی هاوپشتیەکی نێونەتەوەیی بۆ ئەو بزوتنەوەیە. بەرپرسیارەتی سیاسی ئەم پڕۆژەیە هاوڕێ نادر عبدالحمید ئەیگرێتە ئەستۆ بە هاوکاری و کۆمەگی هاوڕێیان ڕزگار ساڵح و گۆران ڕەشید. 3- هەوڵدان بۆ بەرجەستەکردنەوەی خەتی فکری-سیاسی "ڕەوەند" لە بڕیارنامەی جیاجیادا لەوانە لەسەر ئەوزاعی سیاسی عێراق و کوردستان، بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی، شێوازی مامەڵە لەگەڵ حیزب و ڕەوتە فکری-سیاسیەکانی گۆڕەپانی عێراق و کوردستان. 4- کاروبای مالی و ئابونە سەروسامانی پێدەدرێت و لەمەولا مانگانەی هەرهاوڕێەک بە 10 دە یۆرۆ دەستننیشان کرا. 5- کاروباری تەکنیکی ماڵپەڕی "ڕەوەند" سەروسامانی پێدەدرێت. ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری 6 ی تەموزی 2010 |
| Last Updated on Thursday, 29 July 2010 23:49 |
خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستیخۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ... |
بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ... |
مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستانداڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ... |
هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ... |