ڕه‌وه‌ند


ئەمرۆ مەیدانى ئازادى سلێمانى لە 17ى شوباتى پار قەرەباڵغتر بوو!! Print
Monday, 20 February 2012 12:19

عەلی مەولود

ئەمرۆ ساڵیادى 17ى شوبات رۆژێکى نائاسایى بوو لەکوردستان، دەسەڵات بەتەواى هێزى خۆیەوە لەئامادەباشیدابوو بۆ سەرکوتى هەرجوڵانەوەیەکى جەماوەرى، پۆلیس و ئاساییش و سیخوڕو بۆریبەدەستەکانى لەهەموو شوێنێک بڵاوەپێکردبوو، ئەوەى من بینیم تەنها لەمەیدانى ئازادى شارى سلێمانى ژمارەیان بەقەدەر ژمارەى ئامادەبووانى کۆبوونەوە جەماوەرییەکەى 17ى شوباتى ساڵى پار دەبوو، جیاوازیەکە لەوەدابوو کە پار ئەمکاتانە خەڵکى نارازى لەبەرامبەر دەسەڵاتى بۆرژوازى خۆپەرست و لێنەوەشاوەى کوردستان هاتبوونە مەیدان و ئەمسالڕ دەسەڵات لەترسى هاتنەوە مەیدانى خەڵک مەیدانیان گرتبوو. پار داواى چاکسازى دەکراو ئەمسالڕ هەڕەشە لەچاکسازیخوازان. پار داواى ئازادى دەکراو ئەمسالڕ ئازادى لەمەیدانى ئازادى لەقەنارەدراو قەدەغەى هەموو جۆرە چالاکى و جۆڵانەوەیەک راگەیەنراو چاوەکانى دەسەڵات لەو گەنجە تێکۆشەرە چاونەترسانە زەقدبوونەوە کە لەجادەکانى دەوروبەرى مەیدانى ئازادى پۆلیۆل وەستابوون و چاوەڕوانى هەلى گونجاویاندەکرد و ناوەناوە پەلاماردەدران.

 

بەپێى راپۆتە هەواڵەکان و ئەوزانیارییانەى گەیشتوون بارودۆخى  هەموو شاروشارۆچکەکان هاوشێوەى ئەمە بووەو میلیتاریزەکردنى شارەکان لەترسى خۆپیشاندان سیماى ئەمڕۆى کوردستان بووە، کە ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ نەمانى خاڵى هاوبەشى نێوان دەسەڵات و خەڵک.

ئەم دەسەڵاتە خۆى دەزانێت هەگبەکەى چى تیایەو دەشزانێت وادەو بەڵێنەکانی جگە لە ریکلامى سیاسى ناشیانە هیچى تر نەبووەو لەماوەى یەکساڵى رابردوودا نەک هەر وەڵامى داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى نەداوەتەوە، بەڵکو بەبەراود بەساڵانى پێشووش خراپتر بووە، بۆیە تەنانەت لەسێبەرى خۆیشى سڵدەکاتەوە.

ئەمڕۆ ئیتر پەیوەندى نێوان دەسەڵات و جەماوەر لەقوڵترین قەیراندایە، نەخەڵک متمانەى بەدەسەڵاتەو نە دەسەڵاتیش متمانەى بەخەڵک ماوە، خەڵک ئەم دەسەڵاتە رەتدەکاتەوەو لێیناڕازییەو خوازیارى گۆڕینیەتى، ئەو ژمارە زۆرەى لەسەر لەفەیسبوک داواى خۆپیشاندانیانکرد، نمونەیەکى زیندووە، ئەویش لەناو ئەو هەموو هەڕەشەیەى دەسەڵات و هاوکاتى ئەو بێبەریبوونەى هەرسآ لایەنى ئۆپۆزسیۆن بۆ خۆپیشاندان و بەلەبەرچاوگرتنى ئەوەش کەریژەى بەکارهێنەرانى ئەنتەرنێت 30%ى خەڵکى کوردستانیش پێکناهێنێت و ژمارەى ئەوانەى خوازیارى خۆپیشاندانن و لایکیان لەسەر ئەو کەمپینە نەکردووە زۆر لەوە زیاترن کە من خۆم یەکێکیانم.

لایەنێکى ترى ئەم قەیرانە ئەوەیە کە ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە لەخەڵک جیاوازو دابڕاوە کە لەهیچ خاڵێکدا یەکناگرنەوە، بۆ نمونە لەخۆپیشاندانەکانى پاردا خۆپیشاندەران بەگشتى 34 داواکارریان خستەبەردەستى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردن و بەمەستى هەندێک چاکسازى هەندێکیان زۆر سەرەتایى بوون، بەڵام ئەم دەسەڵاتە سەربارى ئەوەى لەپەرلەمانیش و لە حکومەتیش و لەسەرۆکایەتى هەرێمیش وا لەهەرسێ سەرۆکایەتیەکە خوێندنەوەیان بۆکردو بەرەوایان لەقەڵەمدا بەڵام یەک دانەشیان جێبەجێ نەکرد. تەنانەت بڕیارو راسپاردەکانى خۆشیان خستە ژێرپآ. ئەمە بەڵگەى ئەوەیە کە ئەم دەسەڵاتەو خەڵکى کوردستان لەپەیوەندییەکى ناکۆک و دژبەیەکدان، بۆ یەکلاکردنەوەى ئەم ناتەباییە پێویستە خەڵک خۆى رێکبخات و پشت بەهێزى رێکخراوى خۆى ببەستێت و ریشى خۆى نەداتە دەست ئەوانەى تەنها بۆ بەرژەوەندى خۆیان نارەزایەتى خەڵکیان دەوێت و هەرکات لەقازانجیان نەبوو پشت لەنارەزایەتى خەڵک دەکەن. کە ئەم یادەى 17ى شوبات نمونەیەکیەتى.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

Last Updated on Monday, 20 February 2012 12:20
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان ئەمرۆ مەیدانى ئازادى سلێمانى لە 17ى شوباتى پار قەرەباڵغتر بوو!!