ڕه‌وه‌ند


لە یادی ١٧ی شوباتدا Print
Friday, 17 February 2012 16:04

حەمە غەفور

پارساڵ ئەمڕۆو سبەی، ١٦ی شوبات‌و ١٧ی شوبات، شەقام پڕبوو لە ئیرادەو شارو ووڵات ساڕێژ لە حەماسەی گۆڕانکاری .. ئەم مێژووە تازە نیەو لە چەندین ساڵ پێشترەوە سەری هەڵداوەو ١٧ی شوباتی بەرهەم هێناوە. نەفرەت لە گەندەڵی، لە بەتاڵانبردنی سەروەتی ووڵات‌و لە دزی‌و ڕاووڕووت، نەفرەت لە بێدادی.. نەفرەت لە نادادپەروەری .. نەفرەت لە هەژموونی حزب‌و سەڵتەنەتی بنەماڵەکان .. نەفرەت لە دەسەڵاتی عەشیرەیی‌و ...تد، بیست ساڵی ڕەبەقە پەنگی خواردۆتەوەو لەم پنتەدا تەقیوەوەتەوە. دەسەڵات‌و دەوری پارتی‌و یەکێتی کە ئەزموونی خۆیانیان ناولێناوە، ئەو ئەزموونەی کە هەزاران کیژو ژنی کوردستانی کردە گەرووی نەریتی پیاوسالاری‌و نامووپەرستیدا .. دەیان هەزار لاوی ئاوارەو دەربەدەر کردو سەدانیان بوونە خۆراکی گیانەوەرانی ئاوەکان...نەفرەت بوویە هەوێنی هەژانی ئیرادەو گۆڕا بۆ ڕاپەڕینی جەماوەری .. نەفرەت هەڵکشا بۆ دەنگی زوڵاڵی مەیدانەکانی ئازادی لە کوردستان .. تەنانەت لەو شوێنانەشی کە بە سەرباز داگیرکرابوون .. خەوو خۆراسی لە دەسەڵات‌و حزبە تەقلیدیەکانی کورد حەرام کردبوو! ئەم جووڵانەوەیە بەردەوامە...هەرچەند ئۆپۆزیسیۆن بە شەرم‌و ترسێکەوە بایکۆتی یادەوەریەکەی ئەکات .. بەڵام هەژموونی ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری ئەوانیشی خستۆتە ژێر کاریگەری‌و ترسێکی گەورەوە!

 

من پێم وایە کوردستان ئەکتیڤ ترین‌و چالاکترین کۆمەڵگای جیهانە .. هەرچەندیش وەها وێنا ناکرێ لەلایەن میدیاکانەوە .. من شەبەحی ڕاپەڕینی ١٧ی شوبات بەسەر سەری کوردستانەوە بە شۆڕشێکی سپی‌و ئارام ناوئەنێم کە لە بەرنامەیدایە سەرتاپای ئەم دەسەڵات‌و دەورو دووکانە لابدات‌و لەجێگایدا کۆمەڵگاو دەسەلاتێکی شایستەی مرۆڤی ئەمڕۆ بەرپابکات‌و ژیانێکی باشترو سەد جار لەمەی ئێستا باڵاترو دادپەروەرتر بنیات بنێت!! ئەم پەیامە لە فەیسبووکەوە گەییشتووەو جووت پارتەکە کەوتوونەتە ئینزارەوەو سێ حزبەکەش (ئۆپۆزیسیۆن)ی تووشی دوودڵیەکی سەرسوڕهێنەر کردووە! ئەم ئیرادەیە ئەتوانێ دادپەروەری بەرپا بکات! ئەم جووڵانەوەیە ئەتوانێت هەموو داخوازی‌و پلاتفۆرمەکانی خۆپیشاندانەکەی پارساڵ هەم بسەپێنێ، هەم خۆشی دەست بۆ دەسەڵات درێژ بکات‌و ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی شورایی بەرپا بکات‌و هەر هەمووی جێبەجێ بکات! نەک هەر هێندە بەڵکو وەڵامی تەواوی داخوازیە جۆراو جۆرەکانی توێژە جیاوازەکانی کوردستانیش بداتەوە! ١٧ی شوبات ئەم پەیامەی لە هەگبەدایە بۆیە دەسەڵات‌و ئۆپۆزیسیۆن هەردووکیان هەر یەکەی بە شێوازێک لە دژی‌و لە بەرامبەریدا ڕاوەستاوەن!! بەرامبەری وەستاونەتەوە هەتا زیاتر هەڵنەکشێ‌و چوارچێوە تەقلیدیەکانی پێشوو بە پارلەمانی جووت ئیدارەییەوە تا بگات بە پارلەمانی دەستی تەکنۆکراتەکانی ئۆپۆزیسیۆن تێنەپەڕێنێت‌و بتوانن سواری شەپۆلەکانی ببن‌و هەژموونی ئاراستەکەی کۆنتڕۆڵ بکەن! کایەکە ئێستا بە ئێرە گەییشتووە، چوارچێوەی چاوەڕوانیەکانی جووڵانەوەی ١٧ی شوبات لەنێو بەرنامەی ئۆپۆزیسیۆنیشدا جێگای نابێتەوە. بەولاوە ترە. ئەم ئەولاوەتربوونە جێگای ئومێدو دڵخۆشیە بۆ هەموو ئەو هاوڵاتیانەی چاویان بڕیبووە ١٧ی شوبات‌و دواتر سات‌و سەودای ئۆپۆزیسیۆن بەو دەردەی بردو بە زەبری چەک سەرکوت کرا. لە یادەوەری یەکەمین ساڵی ١٧ی شوباتدا کۆمەڵگای کوردستان نوقمی زەماوەندی سەرکەوتنێکی نوێ‌و گەورەیە. هەر لایەک ئەگەڕێی، هەر جێیەک سەرنج ئەدەیت، پەنجەرەکانی تۆڕی نێت‌و فەیسبووک هەر هەمووی، باس باسی ١٧ی شوباتەو باس باسی شێوازی بە ئاکام گەیاندنی ئەو جووڵانەوە شۆڕشگێڕانەیەیە! بژی ١٧ی شوبات!

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

کاتژمێری یەکەمی ١٧ی شوبات٢٠١٢

هۆڵەندا

Last Updated on Friday, 17 February 2012 16:07
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان لە یادی ١٧ی شوباتدا