| حزبی شیوعی کوردستان وڕیاکاری بۆ ئیسلامییه‌کان! |
|
| Friday, 17 February 2012 15:44 |
|
موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا ناکوکی ودژایه‌تی له‌نێوان ناو وناوه‌رۆکی حزبی شیوعی کوردستاندا، یانی له‌هه‌ڵگرتنی ناوی شیوعی بوون وناوه‌رۆکی به‌رنامه‌و سیاسه‌ت وکرده‌وه‌و هه‌ڵوێسته ناشیوعی وبۆرژواییه‌کانیدا، خاڵێکی به‌رجه‌سته‌یه. حزبی شیوعی کوردستان وه‌ک هه‌مو حزبه شیوعییه پڕۆڕوسیه‌کانی ده‌ورانی کۆن‌و نوێ، له‌وه‌دا که ناوی "شیوعی" له‌خۆی ناوه وبه‌ڵام له‌کرده‌وه‌دا سیاسه‌تو ئامانجێکی بۆرژوازی ده‌باته پێشه‌وه، دیارده‌یه‌کی ئاشکراو به‌رچاوی هه‌مو خه‌لکه، که‌به‌دریژایی میژووی دامه‌زراندنیان ڕه‌چاویان کردووه. ئه‌م حزبه به‌حوکمی ئه‌وه‌ی نه‌له ڕووی کۆمه‌لایه‌تییه‌وه‌و نه‌له ڕووی سیاسی وئایدیولۆژییه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای چینایه‌تی کرێکاران ودیفاعکردن له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م چینه خه‌باتی کردووه و وه‌نه‌له ڕوانگه‌ی بیروباوه‌ڕی مارکسیستییه‌وه له‌دیارده‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وحزب وهیزه سیاسیه‌کان ڕوانیویه‌تی، ڕێک ڕه‌نگ ده‌ره‌وه‌ی جێگا‌و ڕێگای کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی و فکری ڕه‌وتێکی ڕیفۆرمیستی وناسیونالیزمێکی کۆنه‌په‌رستانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی کردووه. به‌تیبه‌تیش باوه‌ڕه‌کانی باوه‌ڕی ریفۆرمخواز و ڕۆشنبیره ناسیونالیسته کلاسییه‌کانی کوردستانی له‌خۆیدا عه‌کس کردۆته‌وه. ئه‌م حزبه جگه له‌ناوه‌که‌ی، هیچ کات نه‌یویستوه‌و نه‌توانیوه پیاده‌ی سیاسه‌ت وکرده‌وه‌ی ڕاشکاوانه‌ی شیوعیانه ومارکسیستانه په‌یڕه‌وی لێبکات، به‌وجۆره‌ی که‌مارکس و ئینگلز، زیاتر له 150 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رایانگه‌یاندوه.هه‌ر بۆیه‌ش به‌رده‌وام ڕیاکاری سیاسی وچه‌مانه‌وه وکڕنوش بردن بۆ حزبه کۆنه‌په‌سته قه‌ومی و ئیسلامییه‌کان، له‌هه‌مو ڕویه‌که‌وه، یه‌کێک له‌خه‌سڵه‌ته سیاسی وعه‌مه‌لیه‌کانی بووه. نیشتمان ونه‌ته‌وه وخاک، تا به‌پیرۆزڕاگرتنی ئاین وکه‌لتوری باو، تا باسکردن له‌چاکسازی وبه‌ده‌سته‌وه‌گرتنی سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆرژوایی وخۆخزاندنه ناو به‌ره‌ی هیزه کۆنه‌په‌رست وبۆرژواکانه‌وه، تا شه‌ریک بوون له‌ده‌سه‌ڵاتی حزبه قه‌ومی یه‌کانی وه‌ک پارتی ویه‌کیه‌تی وبێده‌نگه‌کردن له‌هه‌موو ئه‌وتاوان وجیاکاریانه‌ی که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتو حزبانه به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک کردویانه.. ئه‌مانه‌و خه‌روارێکیتر له‌سیاسه‌تی چه‌وت، به‌رده‌وام گۆشه سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌ڵوێستو سیاسه‌ته‌کانی حزبی شێوعی کوردستانی پێک هێناوه.
به‌ڵام داهێنانێکی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م حزبه ڕیاکاری وکڕنوش بردنه بۆ کۆنه‌په‌رستانی ئیسلامی سیاسی، ئه‌ویش به‌ناردنی په‌یامێکی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌م حزبه‌وه، بۆ موسوڵمانان، به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایک بوونی موحه‌مه‌ده‌وه. که‌له‌ڕۆژی 4 ئه‌م مانگه‌دا، "ڕێگای کوردستان" زمان حاڵی ئه‌م حزبه بڵاوی کردۆته‌وه. ئه‌مه‌ش لینکی ئه‌و په‌یامه‌یه http://www.regaykurdistan.com. سه‌ره‌تا ڕه‌نگه ناردنی په‌یامێکی له‌م جۆره وبڵاوبونه‌وه‌ی وه‌ک هه‌واڵێک له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، زۆر نه‌بوایه‌ته جێگای مشتومڕی ئه‌م بابه‌ته، به‌لام کاتێک په‌یامه‌که له‌باڵاترین ئۆرگانی حزبیکه‌وه، که‌مه‌کته‌بی سیاسییه‌که‌یه‌تی، ده‌ربچێت ئیتر هیچ پاکانه‌و پاساویک قه‌بوڵ ناکرێت بۆ ئه‌م پشتیوانیه‌ی حزبی ناوبراو له‌ئیسلامیه‌کان وئێمه‌ش هه‌قمانه ڕه‌خنه‌ی خۆمان بگرین وئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش ڕیسوا بکه‌ین. سه‌ره‌تا حزبی شیوعی کوردستان‌و مه‌کته‌بی سیاسیه‌که‌ی، به‌م په‌یامه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ڕوانگه‌ی مارکسه‌وه، نه‌ک هه‌ر"دین به‌تلیاکی گه‌ڵان" نازانێ ووه‌ک باوه‌ڕێکی ئاوه‌ژوو نازانستایانه نایناسێ، بگره دین وئیسلام باوه‌ڕیكه بۆ پشتیوانی لێکردن وده‌ربڕێنی هاوسۆزی. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌به‌درێژایی مێژوو ئاین چه‌کێکی ژه‌هراویبووه به‌ده‌ست چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان وده‌وڵه‌مه‌ندانی کۆمه‌ڵگاوه تا کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی پی گوێژ بکه‌ن وته‌سلیم به‌دونیای به‌هه‌شت ودۆزه‌خ ببن وله‌ئاست ئه‌و هه‌موو نایه‌کسانی وسته‌مو چه‌وسانه‌وه ونه‌هامه‌تیانه‌دا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن وخۆیان له‌قه‌ره‌ی خه‌بات وتێکۆشان بۆگۆڕینی کۆمه‌ڵگا وگرتنی ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌ن. به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ته‌نها له‌م ئاسته‌دا ته‌واونابێت، به‌تایبه‌تی ڕوداوه‌کانی دونیای ئه‌مڕۆ، که‌دینو ئیسلامی سیاسی بۆته ته‌ره‌فێکی جه‌نگو کاولکاری وئینسان کوژی، شه‌ریکه له‌کوشتار وبه‌ڵایه‌کدا که‌به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا هێنراوه، ئیتر دین ته‌نها له ئاستی "تلیاکێک" بۆ گێژکردنی خه‌ڵک نه‌ماوه وبگره وه‌ک گانگرین به‌ربۆته جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی. ئایا بیروباوه‌ڕو دیارده‌یه‌کی ئاوا شایانی هاوسۆزی وپشتیوانی ده‌ربڕینه نه‌ک هه‌ر له‌لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه، به‌ڵکو له‌لایه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه که‌به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ک دڵی بۆ ئینسانیه‌ت بسوتێ؟ ئایا حزبی شیوعی کوردستان ئه‌و هه‌مو تاوانه‌ی که‌ڕۆژانه جه‌سته‌ی مناڵ وژن وخه‌ڵکی بێ‌تاوان وته‌نانه‌ت به‌باوه‌ڕ "موسوڵمان"یش، ڕای ناچڵه‌کێنێ که‌چۆن ده‌بنه بابه‌تی کرده‌وه تیرۆریستی وته‌قینه‌وه‌کان، که‌وێنه‌کانی له‌شاشه‌ی که‌ناڵه‌کانه‌وه بلاوده‌کرێته‌وه؟ ئایا کوشتاره‌کانی نێوان سونه‌و شیعه، نێوان ئسلامیه‌کان ومه‌سیحیه‌کان، نێوان حزبه ئیسلامیه‌کان وفتوای مه‌لاکان وئه‌و هێرشانه‌ی که‌ده‌کرێنه سه‌ر ژنان ولاوان.. ئه‌مانه ڕاستیه‌ک ناخه‌نه مێشکی حزبی شیوعی کوردستان وسه‌رکردایه‌تیه‌که‌یه‌وه و له‌ده‌ره‌وه‌ی باوه‌ڕه‌کانی مارکس باوه‌ڕ بهێنن به‌وه‌ی که‌چ تاوانێک له‌پشتی ئاین وباوه‌ڕه‌کانی ئیسلامه‌وه هه‌یه؟ به‌ڵام حزبی شیوعی کوردستان نه‌ک هه‌ر ئه‌م ڕاستیانه وه‌رناگرێ، به‌ڵکو ئه‌وه‌تا له‌په‌یامه‌که‌یدا واوه‌تر له‌هاوسۆزی بۆ کۆنه‌په‌رستان ده‌ڕوا "بۆنه‌ی له‌دایکوبوونی موحه‌مه‌د" ده‌کاته بۆنه‌یه‌ک بۆ هیواخوازی: "به‌هیواین ئه‌م بۆنه پیرۆزه هانده‌ری زیاتر چه‌سپاندنی به‌یه‌كه‌وه ژیان بێت له‌كوردستان". ئه‌مه‌ش به‌واته‌ی ئه‌وه دێت که‌دینه‌کان که‌خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی و قوڵکردنه‌وه‌ی جیاوازی چینایه‌تی وجنسی دامه‌زراوه، ته‌قدیس بکات و بیان پاریزێ. حزبی شیوعی که‌پشت ده‌کاته جیاوازیه چینایه‌تیه‌کان وهه‌موو ئه‌و هه‌ڵاواردنه‌ی که‌ئیسلام وشه‌ریعه‌ته‌که‌ی به‌سه‌ر ژنان وکۆمه‌ڵگاوه دایسه‌پاندووه، هیواخوازیشه له‌سایه‌ی بۆنه دینییه‌کاندا، ئیسلامیه‌کان "پیکه‌وه ژیان" بچه‌سپێنن له‌کوردستاندا وگورگو مه‌ڕ له‌ژێر مه‌رحه‌مه‌تی ئاینه‌کان و ئسلامیه‌کاندا پێکه‌وه ئاو بخۆنه‌وه!. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که‌کومه‌ڵگای کوردستانیش وه‌ک هه‌مو کۆمه‌ڵگاکانی تر چینایه‌تییه‌و بیروڕای جیاوازی سیاسی و دینی تێدایه. ئیعتیقاداتی ئیسلامیش وه‌ک زۆربه‌ی ئیعتیقادو بیروڕاکانی تر له‌لایه‌ن چینی بالاده‌سته‌سته‌وه، به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا داسه‌پێندراوه. ده‌سه‌ڵاتێک که‌هی چینی بۆرژوازیه وبۆقازانجی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن کۆمپانیاو بازاڕه‌کان له‌گه‌ڕدایه وبۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌م چینه‌ش ئاماده‌یه هه‌مووکاتێک ده‌ستبه‌رێ بۆ ئه‌وپه‌ڕی زه‌بروزه‌نگ وسه‌رکوتی خوێناوی، له‌به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی ژێرده‌ستی خۆی، که‌تیایاندا که‌سانی مسوڵمانیش هه‌یه. ئێمه نازانین که‌تاچه‌ند ئیسلامیه‌کان په‌یامی هاوشێوه‌ی حزبی شیوعی کوردستانیان ده‌بێ بۆ ڕۆژه‌کانی 8ی مارس وشۆڕشی ئۆکتۆبه‌رو له‌دایک بوونی مارکس، که‌ڕۆژانێکی بۆنه‌ن، تائه‌وه بزانین که‌ئاخۆ له‌حزبی شیوعی کوردستان داوای هیواخوازی بۆ"ژیانی پێکه‌وه‌بوون"ده‌که‌ن یان نا!. به‌ڵام ئه‌م په‌یامه‌ی که‌سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی به‌بۆنه‌ی له‌دایکبونی موحه‌مه‌ده‌وه لێیداوه، له‌دونیای ئه‌مڕۆدا ئه‌و مه‌غزا سیاسیه‌شی هه‌یه که‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌م حزبه چاوی تێبڕیوه وئومێدی خۆی له‌سه‌رداناوه. مه‌غزایه‌ک که‌مقۆمقۆی بردنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی دوای شۆڕشه‌کانی تونس ومیسر له‌بازاڕی میدیاکاندا گه‌رمی کردووه وفووی کردۆته ڕه‌وتگه‌لێکی ئیسلامی وه‌ک یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ له‌کوردستان. به‌تیابه‌تی که‌هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان به‌ڕیوه‌یه وگوایه ئه‌مانیش شانسی بردنه‌وه‌یان له‌پارتی ویه‌کیه‌تی زۆرتره. حزبی شیوعی کوردستان به‌م جۆره په‌یامانه ده‌یه‌وێت چرای سه‌وزی برایه‌تی له‌گه‌ڵ ئسلامیه‌کاندا بۆئه‌م دواڕۆژه هه‌ڵکات وپێیان بڵێت که‌من دژی ئیسلام وبه‌رنامه‌ی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئێوه نیم وده‌توانیی له‌ژێر چه‌تری "پێکه‌وه ژیانی ئاینه‌کاندا" له‌یه‌ک حکومه‌ت وده‌سه‌ڵاتدا به‌شداربین وپێکه‌وه‌ش شه‌ریعه‌تی ئیسلامی بکه‌ینه سه‌رچاوه‌ی ده‌ستورو یاساکانی وڵات به‌سه‌ر ژنان وهاولاتیانه‌وه. به‌واتا‌یه‌کیتر حزبی شیوعی کوردستان که‌ده‌زانێ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی وپارتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ریدایه‌و ئاینده‌یه‌کی مسۆگه‌ری له‌پێشنه‌ماوه وبه‌حوکمی فه‌شه‌لی کارنامه وسیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌م دوحزبه‌ش ڕیگای بۆ هه‌ڵدانی ئیسلامیه‌کان کردۆته‌وه، ده‌یه‌وێت له‌ئێستاوه قولاپ هه‌ڵدات بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت وپۆستی حکومه‌تێک که‌ئیسلامیه‌کان له‌سبه‌ی بردنه‌وه‌یان، له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی کوردستاندا، دایده‌مه‌زرێنن. ئه‌مه بنه‌مای ئه‌و ڕیاکاریه سیاسیه‌یه که‌له‌پشتی په‌یامه‌که‌ی حزبی شیوعیدا خه‌وتووه. به‌دوای خستنه‌ڕووی ئه‌م ڕاستیانه، ئایا باشتر نیه بۆحزبی شیوعی کوردستان که‌ئیتر ناوی "شیوعی" له‌خۆیان بکه‌نه‌وه وبه‌ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیانه‌وه سه‌ر ڕاستانه په‌یام لێبده‌ن و له‌پاڵ ئسلامیه‌کاندا ڕابوه‌ستن وئیتر خۆیان له‌ڕه‌خنه‌و سه‌رزه‌نشتی ئێمه‌مانان قوتاربکه‌ن؟ This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it 12-2-2011 |
| Last Updated on Friday, 17 February 2012 15:52 |
خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستیخۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ... |
بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ... |
مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستانداڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ... |
هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ... |