| بۆ رای گشتی |
|
| Thursday, 05 January 2012 10:25 |
|
حزبی شیوعی كوردستان / كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه له كاتیكدا دانیشتوانی سه‌ر گۆی زه‌مین له خۆ ئامادهكردندابون بۆ چه‌ژنی سه‌ری سال، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی رژێمی توركیا به شێوه‌یه‌كی درندانه كه‌وتنه هێرش بردن بۆ سه‌ر دانیشتوانی گوندی قلا‌بان له ناوه‌چه‌كانی شه‌رناخی كوردستانی باكور، له ئه‌نجامدا 37 گوند نیشینی بێ گوناه شه‌هید كران. هه‌رچه‌نده حزبی داد‌و گه‌شه‌پیدان ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و رێبازێكی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ل حکومه‌ته شوڤینییهكانی پێشه‌خۆی، به‌لام به‌م ره‌فتاره‌ی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه درێژه‌ده‌ری ئه‌وانه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد و به‌كرده‌وه درندانهكانیشی پراكتیزه‌ی ئه‌م سیاسه‌تە ده‌كات. جێگای سه‌ر سورمانه ئه‌م رژێمه له كاتیكدا بۆته به‌رگری كه‌ر له خه‌لكی راپه‌ریووی ولاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و سوریا به تایبه‌تی بۆ رزگار بوون له چنگی رژێمه درنده‌كانیان و وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی، كه چی له هه‌مان كاتدا به ئاگار و ئاسن كه‌وتۆته وێزه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی باكور. تا ئێستاش وێرای بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموكراتی له لایه‌ن ئه‌م رژێمه‌وه به‌لام نه‌ی توانیوه به چاوی هاولاتی بوون سه‌یری گه‌لی كورد له كوردستانی توركیا بكات‌و دان به مافه‌کانی بنێت. ئێستاش به شێوازێكی تر پیاده‌ی هه‌مان ئه‌قلیه‌تی قركردنی گه‌لانی غه‌یره تورك له توركیا ده‌كات. ئێستا پێویسته له‌سه‌ر دام و ده‌زگا جیهانیه‌كان هه‌لویستێكی جدی و ئاشكرایان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌م كۆمه‌ل كوژهیهی رژێمی توركیا‌و گه‌یاندنی ئەم کێسه به دادگایه‌کی جیهانی. له‌هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌موو گه‌لی كورد یه‌ك هه‌لویست بن ده‌نگی ناره‌زای به‌رزكه‌نه‌وه و نه‌هێلن ئه‌م تاوانه وابه‌ئاسانی تێپه‌ر ببێت و جارێکی تر به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان دووباره بێته‌وه. هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌لویستێكی مه‌بده‌ئی به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانانه هه‌بێت كه به ئاشكرا دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی قركردنی گه‌له‌كه‌مانه. هاوکات داوا له رێکخستنه‌کانی هه‌موو پارته سیاسییه كوردستانیەکان له ده‌ره‌وه‌ی وولات ئه‌که‌ین، ئاستی خه‌باتی هاوبه‌شیان به‌رزبکه‌نه‌وه له هه‌موو مینبه‌ره سیاسی و دیبلۆماسییه‌کاندا، بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی کێشه ره‌واکه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا. کۆمهلکوژێکهی شه‌رناخی ديسان سه‌لماندی که میتۆدی داننان به مافه‌کانی گهلهکهمانو شێوازی ئاشتیانه‌و دیالۆگ تاکه رێگایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی گه‌له‌که‌مان. له كوتاییدا سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماله و كه‌س و كاری شەهیدانی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ین.
كۆمیته‌ی رێكخستنی ده‌ره‌وه حزبی شیوعی كوردستان -------------------------------------- دڵشاد خدر : This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it |
| Last Updated on Thursday, 05 January 2012 10:35 |
خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستیخۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ... |
بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ... |
مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستانداڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ... |
هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ... |