ڕه‌وه‌ند


ئێمە لە 99% ین! Print
Thursday, 15 December 2011 23:19

وەرگێڕانی لە هۆڵندیەوە/  ڕزگار ساڵح

بزوتنەوەی ئۆکیوپای لە وۆڵ ستریت دەستی پێکردو گەشەی سەند تا ئاستی ناڕەزایەتیەکی جیهانی دژی پێشێلکاریەکانی سەرمایە. هەروەها گۆڕەپانی بیورس پلاین Beursplein ی ئەمستردام گۆڕا بۆ کەمپێك بۆ هەڵسوراوانی بزوتنەوەکە.

 

یەکەم: لە هەنگاوێکی بچوكەوە بۆ ئاڵوگۆڕێکی گەورە

دانی مارتین (30 ساڵ) خزمەتگوزاری فەنی، خەڵکی ئوسترالیایە و بەشێوەیەکی کاتی لە هۆڵەند کار دەکات. بەهۆی گونجاوی کارەکەیەوە، بەردەوام لە کەمپیندایە لە بیورس پلاین لە ئەمستردام.

"ئەوە بزوتنەوەیەکی گەشە سەندووە. لە جیهاندا شتێك کەموکوڕی هەیە، لەگەڵ سیستمە ماڵیەکەدا. کە ئەوە لە بەرژەوەندی تەنها 1% دایە لە دانیشتوانی جیهان. بەشە گەورەکەی تر کە 99% و قوربانین ئەبێ وابکەن کە دەنگیان ببیسترێ. دەبێت سیاسەت بە چارەسەرێك بگات، بەڵام ئەبێ ئێمە ئەو سیاسەتە باسکەین. چەندە ئەو قەوارەیە گەورە تر بێت ئەوەندە زیاتر سیاسەت  گوێمان لێدەگرێت.

لە هەنگاوێکی بچوكەوە بۆ ئاڵوگۆڕێکی گەورە. چی ڕوئەدات ئەگەر هیچ ئاڵوگۆڕێك بە ئاکام نەگەیشت؟

بۆ ئەوە پێویست ناکات پێشبینی بکەین. سەیرێکی مێژوو بکە. فەقیری و پشێوی زۆر جاران بەتەواوی شۆڕ بونەتەوە بۆ جەنگ و کوشتار. بەڵێ ئەوە خۆش و بە چێژە لێرە ڕاو بیروبۆچونەکان بەش دەکەین و بەشێوەیەکی جەماوەری خەریکین لەگەڵ گروپێك خەڵك. بەڵام لێرە بەدڵنیایییەوە جەژنێك لە ئارادا نیە. خەوتن لە شوێنێکی وا جەنجاڵ و قەرەباڵغدا و لەگەڵ ئەم سەرمایەدا بە ڕاستی ئاسودە نیە. ئەگەر ناچاربم کار بکەم، ئەوا هەموو ئارامی شەوەکەم لەکیس دەچێت. بەڵام من تا کۆتایی دەمێنمەوە"

دووەم: ئەوە لە ئایسلاند سەرکەوتنی بەدەست هێنا

دانێڵ لیوونکاوڵ (37) ساڵ، سەرپەرشتیاری ماشێن و دەزگاکان لەکۆمپانیایەك، لەگەڵ دەستپێکدا بەشدارە لە ئۆکیوپای. لەسەر خەت لە فەیسبوکدا، بەڵام هەفتەیەك پشوی وەرگرتووە بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری کەمپین بکات لە ئەمستردام.

''بیست ساڵە لەسەر قەنەفەکەی خۆم دادەنیشم و بۆڵە بۆڵی ئەوە دەکەم کە ئەم جیهانە دەبێ بگۆڕێ.

هەروەها منیش دەمەوێ وەکو خەڵك بەشداربم لەو شتەی کە دەیکەن.

بازاڕی دراو سیاسەت چاودێری و بەڕێوە دەبات و سیاسەتیش هاوڵاتیان. دەسەلات لە دەستی چەند کەسێکدایە کە لە هەموو شتێك خاوەنداری دەکەن. بەجۆرێك هەموو شتێك لە باشیدایە بۆ ئەوان. کە ئەبێت پێچەوانەکەی وابێت. دەبێت هاوڵاتیان هەژمون و دەسەڵاتیان بەسەر سیاسەتدا هەبێت و سیاسەتیش بازاڕی دراو بەڕێوە بەرێت. لە ئایسلاند ئەوە سەرکەوتو بوو. دوای قەیرانی بانکەکان تەواوی حکومەت بۆ ماڵەوە نێردرایەوە. هەروەها پەرلەمانێکی نوێ هەڵبژێردراو ئەویش دەستورێکی نوێی داڕشت لەگەڵ کەمترین ڕۆڵ بۆ بانکەکان. هەروەها ئەوە بۆ یۆنان و سەرجەم وڵاتانی تری جیهان لە توانادایە. جیهان ڕیستارتێكی پێویستە. سەرمایەداران وای پیشاندەدەن کە تەنها ئەوانن دەدۆڕێن، ئێمەی هاوڵاتی لێ بێبەری دەکەن، بەم قسانە خەڵك دەترسێنن.

لەم گۆڕەپانەدا پیشانی دەدەین ئەوەی کە داوای دەکەین لەتوانادایە. چوارسەد کەس لەم گۆڕەپانەدا بەیەکەوە بەبێ پارە دەژی. ئەوانەی کە دەتوانن چاودێری خۆیان بکەن دەیکەن، ئەوانەی تر لەسەر کۆمەكی خەڵك دەژین. هەموان یەکسانن، کەس برسی نیە و شەڕو ئاژاوەی نیە، کۆمەڵگەیەکی بەختەوەرە".

سەرچاوە/  گۆڤاری مانگانەی  FNV-B

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

Last Updated on Thursday, 15 December 2011 23:33
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان ئێمە لە 99% ین!