ڕه‌وه‌ند

بێ هەقی حاکمییەت هەڵبژاردن شانۆییە Print
Sunday, 11 February 2018 11:29

حەمە غەفور

"ڕابوون مەعروف، لەمیانەی بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ، کار بۆ ئەوە دەکەن ببنە هێزی یەکەم و چاویان لەوەیە سەرووی یەک ملیۆن دەنگ کۆبکەنەوە."

 

ڕووداوەکانی دوای ١٦ ئۆکتۆبەر بە باشترین شێوە بە هەر عەقڵێکی سەلماند، هەڵبژاردن و پارلەمان و حکومەت لە کوردستانی عێراق، بەبێ هەمواربوونی هەقی حاکمییەت جگە لە بەرپاکردنی شانۆیی و گاڵتەجاڕ هیچ شتێکی دیکە نییە. بەڵام دەبینین هێشتا کەسانی وەکو ڕابوون مەعروف، بەردەوامە لەسەر دووپاتکردنەوەی کۆمەڵێ قسە و دروشمی سواو و کوردستانی لێ بووە بە سوید و پێیوایە کەش و هەوای پلورالیزمی ئەوروپایی لێرە بەرقەرارە تا لایەنێکی سیاسی بە کارنامە و بەرنامە و سیاسەتەکانی بتوانێ ببێتە هێزی یەکەم یاخود گۆڕانکاری لە بەرژەوەندی خەڵکی ئەنجام بدا. لەو گاڵتەجاڕەی ڕابوون مەعروف باسی دەکا بە دڵنیایی پارتی و یەکێتی دەتوانن هێزی یەکەم و دووهەم بمێننەوە تەنانەت ئەگەر دەنگی پێویستیش نەهێنن. چونکە ئەم ڕەوشە نابەسامانی و بێ سەرە و بەرەییەی کوردستان ژینگەی مانەوەی باڵادەستی ئەوانە، جگە لەوەش ئەوان میلیشیا و درۆ و دراوی زیاتریان لەبەر دەستدایە لە حزبەکەی ئەو.

دوای ٢٦ ساڵ بینیمان بە ئاسانی نیوەی کوردستان لەلایەن بەغداوە داگیرکرایەوە و تەنانەت هەوڵی داگیرکردنی بەشەکەی دیکەشی لەئارادایە. ئەم کارەش بە دەست تێکەڵکردنی باڵێکی یەکێتی ئەنجامدرا و لە پشتەوە خەنجەریان وەشاند لە دەسەڵاتی کوردایەتی. لە ئاکامدا ئەم سیاسەتانەی حزبە کوردییەکان هەمیشە هاوڵاتیان باجەکەیان داوە. بۆیە پێش هەر موزایەدە و هەڵپەیەک بۆ بردنی کورسی زیاتر، دەبێ چارەنووسی سیاسی و جێگا و ڕێگای حقوقی کوردستان وەڵام وەربگرێ و یەکلابکرێتەوە. لکاندنەوەی دووبارەی کوردستان بە عێراقەوە تەنیا لە ڕێگەی زەبر و زەنگ و زۆرەملێوە لە توانادایە لە ئێستادا، یان حزبەکانی کوردستان خۆیان چاوی خەڵک ببەستن و کوردستان وەکو ئێستا خەریکن بکەنەوە بە ژێردەستەی عێراق. بەڵام خەبات و تێکۆشان بۆ کردنی کوردستان بە ووڵاتێکی جیا و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە جێبەجێ کردنی ئەنجامی ڕیفراندۆمی ٢٥ ئەیلوول کارێکی کردەنییە و کۆمەڵگای کوردستان پێویستە ئەم ڕێگایە بگرێتەپێش تا ئەم هەڵواسراوی و نادیارییەی چارەسووسی سیاسییەکەی بۆ هەمیشە یەکلابکاتەوە. هەر ئەم ڕێگاچارەیەش بوار دەڕەخسێنێ بۆ خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان دەخالەتی زیاتر و ڕاستەوخۆتر بکەن لە ژیان و چارەنووسی خۆیاندا، نەک ڕێگای بەرپاکردنی شانۆییەکی تری هەڵبژاردن.

Last Updated on Sunday, 11 February 2018 11:30
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان بێ هەقی حاکمییەت هەڵبژاردن شانۆییە