ڕه‌وه‌ند

نا بۆ لە سێدارەدانی ڕامین حسەین پەناهی، بەڵێ بۆ ژیان Print
Thursday, 01 February 2018 11:11

عەبدولڕەحمان ڕەسول

بەپێى ئەو هەواڵ و دەنگوباسانەى کە لەناوخۆیی ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاودەبێتەوە، کۆمارى فاشیزمیی ئیسلامیی ئێران ڕۆژانە بەردەوامە لەجێبەجێ کردنى یاساکانى دژە مرۆڤایەتى ئەویش جێبەجێ کردنى یاسای لەسێدارەدان. لەم چەند ڕۆژەدا زۆر بەداخەوە دیسان هەواڵى دەرچوونى بڕیارى دژە مرۆڤایەتى لەسێدارەدان بۆ زۆر بەڕێز (ڕامین حسەین پەناهی) بڵاوبۆتەوە.بەپێی ڕاگەیاندنى هەواڵى پارێزەرەکەى (حوسەین ئەحمەدی نیاز) و بنەماڵەی (حسەین پەناهی) کە لە ماڵپەڕ و بڵاوکراوەکانیش بڵاوکراوەتەوە لە ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، بە ناو دادگای شۆرش لە شاری سنه، حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حسەین پەناهی دەركردووە. ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ (ڕامین) و بە وتەی پارێزەرەكەی ئەو حوكمه زۆر لەپڕدا و هاوكات چاوەروان نەكراو بووه. یاساى لەسێدارەدان دژبەمافەکانى مرۆڤە ناکرێت ڕێگابدرێت جێبەجێ بکرێت پارێزەرانى سیستەمیی ئیسلامیی ئێران لەبیانودەگەڕێن هەتاوەکوگەنجان ولاوانى کورد و ئازادیخوازان لەناوبەرن جێبەجێ کردنى ئەم یاسا کۆنەپەرست دژە مرۆڤایەتى تەنها بۆپاراستنى ئەوسیستەمەیە بەعەقڵى خۆیان.

بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران و بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە، لەلایەكی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی (رامین)، ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجه دابووه، بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه. بەڵام پارێزەرانى سیستەمى فاشیزمیی ئیسلامیی ڕەچاوى جێبەجێ کردنى خودى بنەماکانى ئەو یاسا کۆنەپەرست و دژەمرۆڤایەتی یەش ناکان کەخۆیان بۆ لەناوبردنى گەنجان و لاوان و ژنان و ئازادیخوازان دایان ناوە. کە بەپێی خودى یاساکەبێت ناکرێت (ڕامین) لە سێدارەبدرێت.

بەپێی هەواڵەکان لەناوخۆى ئێران بڵاوبۆتەوە بۆناڕەزایەتى دەربرێن بەرامبەر بەجێبەجێ کردنى یاسایی لەسێدارەدان لەناو زینداندا لە١٠ی ڕێبەندان، سێ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی (ڕامین) و (ئەفشین حسێن ‌پەناهی) دا تێپەڕی و مانگرتنی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە پێی نایە چەندین ڕۆژی خۆیەوە.

ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە کە براشن، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ٧ی رێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی سزای ئێعدامی (ڕامین حسێن ‌پەناهی) مانیان لە خواردن گرتووە و لە نامەیەکدا کە بۆ بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە نووسیویانە، بە فەرمی مانگرتنەکەیان ڕاگەیاندووە.

پێویستە سەرجەم خەڵکى کوردستان وخەڵکى ئازادیخوازومرۆڤ دۆست لەهەرکوێ یەکى ئەم جیهانەیە دژبەجێبەجێ کردنى یاساى لەسێدارەدان هەڵوێست نیشان بدات ونەفرەت لەجێبەجێکردنى بکات لەژێر هەر بیانوێکدا بێت، ناوەند و ڕێکخراوەکانى تایبەتمەندن بە بەرگریکار لە مافەکانى مرۆڤ بەتوندى دژایەتى خۆیان بەرامبەرجێبەجێ کردنى یاساى لەسێدارەدان نیشان بدەن. ناکرێت بەهەر هۆیەک وهەر بیانوێکەوە بێت کەم تەرخەمى نیشان بدرێت لەئاست دژایەتى کردن وەستانەوە بەڕووى ئەو یاسا و سیستەمە کۆنەپەرست و دژە مرۆڤایەتى یە کە لە ئێستاداهەیە لە ئێران.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ڕامین حسێن‌‌پەناهی، زیندانی سیاسی کورد کە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە سزای ئێعدامی بە سەرداسەپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی ڕێبەندان، بە فەرمی سزاکەی پێ ڕاگەیەندرا.

-----

سەرچاوە :

http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=16173&Jor=1

http://www.asoyroj.com/new/detail.aspx?=hewal&jmara=16171&Jor=1

Last Updated on Thursday, 01 February 2018 11:14
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان نا بۆ لە سێدارەدانی ڕامین حسەین پەناهی، بەڵێ بۆ ژیان