ڕه‌وه‌ند

بانگەوازێک بۆ هونەرمەندانى کورد لەهونەرمەند نەجم محەمەدەوە Print
Tuesday, 30 January 2018 00:27

ماوەى چەند ڕۆژێکە دەوڵەتى فاشى وتیرۆرست وکۆنەپەرستى تورکیا لەشکرکێشیەکى نامرۆڤانەى دەستپێکردووە بۆسەرشارى عەفرین بەمەبەستى داگیرکردنى ئەو شارەو لەناوبردنى کانتۆنى عفرین ئەم لەشکرکێشییە دڕندانە و دوژمنکارانەى بەبڕو  بەبیانوى بێ بنەماى وەک گەڕانەوەى ئارامى و ئاسایش بۆعفرین وپاراستنى یەکپارچەیی خاکى  سوریا ئەنجام دەدات.

 

دیارە کە لە ڕاستیدا تورکیا بۆخۆى  لەناوچەکەدا بۆتە مایەى نائارامى و شەڕ و ئاشووب و پارچەپارچەکردنى سووریا هاوئاهەنگ لەگەڵ ئەم لەشکرکێشیەدا لە مینبەرى مزگەوتەکانى تورکیاوە  فتواى جیهادو کوشتن وئەنفال و لەناوبردنى ئینسانى کورد  لەعفرین وڕۆژئاوا دەدرێت هاوکات لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین هونەرمەندى فاشى وڕاسیزم ودەمارگیری تورک لە بەشە جیاجیاکانى هونەر لەتورکیا هاوشێوەى ئەردۆغان ومەلاى مزگەوتەکانى تورکیا پشتگیرى ئەم لەشکرکێشیەدەکەن ولەگەڵ فتواو ئەنفالکردن ولەناوبردنەى خەڵکى کورد ان لەڕۆژئاوا.

هەروەها لەولاشەوە ئەمەریکاو ڕوسیا و ووڵاتە زل هێزەکانى دونیاو کۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى وئەنجومەنى نەتەوە یەکگرتووەکان وڕێکخراوى مافەکانى مرۆڤ بێ دەنگ و بێ هەڵوێستن وعفرین وڕۆژئاوایان تەنیا جێ هێشتووە وڕۆڵى تەماشاکار دەبین ئەمە لە کاتێکدایە  کەشەڕڤانانى کوردى ڕۆژئاوا لەبرى هەموو جیهان شەڕى داعشیان کردو لەوپێناوەدا دەریایەک خوێنیان بەخشى و بەهەزاران کوڕوکچى شەڕڤان گیانیان بەخشى لەپێناو ئەمن وئاسایشى هەموو مرۆڤەکانى جیهان بەداخەوە ئاوها پاداشت دەدرێنەوە وبەتەواوەتى دەستى دەوڵەتى تورکیایان ئاوەڵاکردوە تاوەکو بەباشترین شێوە لەشکرکێشیە نامرۆڤانە و دوژمنکارانەکەى ئەنجام بدات.

دیارە ووڵاتە زلهێزەکانى دونیا لەسەرو هەموشیانەوە ئەمەریکا و ڕوسیا هاوپشتى وپشتگیرى ئەم لەشکرکێشیەن وئەوانیش بەشدارى ئەم پلان وخیانەت وتاوانە گەورەن کەدەرهەق بە خەڵکى ڕۆژئاوادەکرێ  دیارە لەماوەى ئەو چەند ڕۆژەى لەشکرکێشیەدا چەندین خەڵکى سڤیل  گیانیان لەدەست داوە هاوکات ژنان وپیاوانى شۆڕشگێڕو قارەمانى عفرین بەرگریەکى گەورەو ئەفسانەیی و حەماسە خوڵقێنیان  نواندووە ودەنوێنن.

هەربۆیە پێویستە ئێمەى هونەرمەندان  بێ دەنگ وبێ هەڵویست نەبین لەئاست خەڵکى عفرین وشەڕڤانانى ئازاو قارەمانى ڕۆژئاوا ولەوبارەیەوە دەبێ هەڵوێستى جدیمان هەبێ وئەم لەشکرکێشیە ئیدانەو شەرمەزاربکەین وبەهەڵوێست وهونەرەکەمان و بەرپەرچى هونەرمەندانى شۆفێنى و ڕاسیزمى تورکیا بدەینەوە بۆئەو مەبەستە لەدەوریەک کۆبینەوە و بەگژ ئەردۆغان ومەلا و هونەرمەندە فتواچیەکانى تورکیادا بێینەوە وهێزى فشاردروست بکەین و بێینە شەقام ولەو بارەیەوە گردبوونەوە وخۆپیشاندان ئەنجام بدەین وچالاکى هونەرى ئەنجام بدەین و هونەرەکەمان بهێنینە سەرشەقام هاوپشتى وپشتیوانى خۆمان بۆخەڵکى عفرین وڕۆژئاوا دەربڕین وئەمەریکا و ڕوسیاو ووڵاتە زلهێزەکانى دونیاو کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى ئیدانەو شەرمەزاربکەین سەبارەت بەبێ دەنگى وبێ هەڵوێستیان بەرامبەر بەوتاوان و لەشکرکێشیەى کە تورکیاى فاشى دەرهەق بەڕۆژئاوا ئەنجامى دەدات.

هەربۆیەپێویستە ئێمەى هونەرمەندان هەفتەى بەرگرى ڕاگەیەنین ناکرێ هاوزمان و براوخوشکەکانى ئێمە لەڕۆژئاوا ڕووبەڕووى لەشکرکێشى و لەناوبردن بنەوە ئێمە لێرە بێ دەنگ و بێ هەڵوێست بین ناکرێ ژن و پیاوانى شەڕڤانى عفرین شێرانە لەسەنگەردا بجەنگن لەبەرابەر سوپایەکى فاشى  پەیمانى ناتۆدا و ئێمە لێرەوە لەماڵەکانى خۆماندا بێ دەنگ لێ ى دانیشین و شەرمەزارییە بۆ ئێمە کە دەبینین ودەبیستین خەڵکانى ئازادیخوازى بیانى میللەتە جیاجیاکانى جیهان خۆبەخشانە دێن بۆ ڕۆژئاوا و شانبەشانى  شەڕڤانان دژى سوپاى فاشى  تورکیا دەجەنکن کەچى ئێمە لەم بەشەى کوردستانەوە بێ دەنکى هەڵبژێرین هەربۆ ئەو مەبەستە داواکارم لە سەندیکاى هونەرمەندان کەبێنە سەرخەت وبێ دەنگى وبێ هەڵوێستى بشکێنن وڕۆڵى جدى خۆیان بگێڕن بەهەرشێوازێک لەشێوازەکانى خەباتى مەدەنى کەبۆیان دەکرێت بێنە مەیدان..

هونەرمەندان سەرجەم بوارەکانى هونەر بانگەوازى هەمووتان دەکەم  کەچیتر بێ دەنگ مەبن و بێ نە مەیدان وشەقام...هونەروهونەرمەندبوون هەر بەتەنها شوهرەت ودەرکەوتن نیە هەرئەوەنیە خەڵک بخەیتە هەڵپەڕین وپێکەنین ولایەنى سۆزدارى خەڵک بلاوێنیتەوە بەڵکو لەگەڵ ئەمانەشدا هونەرو هونەرمەند بوون  هەڵوێستە و پەیامى مرۆژایەتى و شۆڕشگێڕیە بەرگریکردنە لەمافەکانى خەڵکى .. لە ئازادیەکانى ئینسان .. وەستانەوەیە دژى ستەم و چەوسانەوە و ناعەدالەتى و کوشتنى ئینسانەکان.

ئێوە ئەى هونەرمەندانى بوارى گۆرانى مۆزیکا بانگەوازتان دەکەم کە بۆهەفتەیەک وازبێنن لەبەرنامە تەرفیهى  یە هونەریە کانتان وازبێنن لە گەعدەکانتان وازبهێنن لە لایڤ میوزیکەکانتان لە باڕو ڕیستۆرانتەکاندا بۆ ساتێ وازبێنن لە گۆرانى گوتن بۆ مەستەکان  وەرن سروودو گۆرانى بۆشەرڤانان بڵێن  ئاخر شەرمەزاریە ئێوە لەباڕو ڕیستۆرانتەکاندا بن وهاوزمان وبراو خوشکەکانى ئێوەش لە سەنگەردابن وبەخوێنى خۆیان بەرگرى لەعفرین بکەن بەسیە بۆتەنها ساتێ واز لەگۆرانى گوتن بێنن بەباڵاى یارو بەسینگ وبەرۆک وچاوزوڵف وئەگریجەى ژندا وەرن گۆرانى بەباڵاى ژنانى شەڕڤاندا بڵێن کەسوپاى  فاشى وکۆنەپەرستى تورک تاروماردەکات بەسیە وەرنەمەیدان ئەمڕۆ ڕۆژى بەرخۆدان و بەرگریە ... ڕۆژى ئەوە نیە چاومان لەپارە وموکافەئەبێ دەبێ خۆبەخشانە کارى هونەرى وچالاکى بکەین بۆ عفرین وڕۆژئاوا ئەمڕۆ ڕۆژى هونەرى خۆبەخشانەیە … ڕۆژى هەڵوێستى شۆڕشگێڕى ومرۆڤایەتیە ... ڕۆژى دەنگ هەڵبڕین وبەرپەرچدانەوەیە ... بژى ئیرادەى گەورەى شەڕڤانانى عفرین وڕۆژئاوا ... سەردەکەوێ عفرین  تێک دەشکێ سوپاى فاشى تورکیا سەردەکەوێ ڕۆژئاوا.

هونەرمەند نەجم محەمەد

سلێمانى 23-1-2018

Last Updated on Tuesday, 30 January 2018 00:29
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان بانگەوازێک بۆ هونەرمەندانى کورد لەهونەرمەند نەجم محەمەدەوە