ڕه‌وه‌ند

هێرش بۆسەر ئازادی لەلاوازى وشکستەوەیە Print
Tuesday, 30 January 2018 00:12

عبدالرحمن رسول

زۆر جار لەلایەن هەندێ کەس کە خاوەن بیرکردنەوە و بیروباوەڕی تایبەتن زۆر جار ئەو  مڕۆڤانە خاوەن ئایینن یاخود خاوەن حیزبێکن کار و پیشەیان گەڕانە بەدوایی ئەو پەیچ وئەکاونتانەی کە لەگەڵ بیرکردنەوە و بیروباوەڕی ئەوان نایەتەوە زۆرجار ئەو کەسانە کار بۆ دەزگایەکی سیخوڕی و ئیتڵاعاتی و میت و زانیاری و  پاراستنی دەوڵەتە کۆنەپەرست و حیزبە دواکەوتووەکان دەکەن کە هەڵدەستن بەفشار خستنەسەر پەیچەکەیان ئەکاونتەکە کە بەدڵی ئەوان کارناکات و بابەت بڵاوناکاتەوەیان بابەتی ڕەخنەیی بڵاودەکاتەوە. بەکورتی ئەوان هەوڵدەدەن دایان بخەن یان شێوازی جۆاروجۆر فشاری بۆدەهێنن کە لەکارکردن لەمپەری بخنەبەردەم گەشەکردنی. ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەژێر یاسا و سیستەمی حیزبی ودەوڵەتی ئەوان کارناکات و بەئارەزووی ئەوان کارناکات، ئەزانن کە بەردەوام بوونی کاریگەری زۆری دەبێت بۆیە ڕێگری دەکەن لەبەردەوام بوونیان بە هەرجۆرێک کە بۆیان بکرێت. ئەوانە نەباوەڕیان بەئازادی هەیە نە باوەڕیان بەمرۆڤایەتی هەیە، دەناچۆن ڕێگەدەگرن لەئازادی ڕاگەیاندن و قسەکردن.

 

ئەکاونت وفەیسبوکی خۆم بەچەندین جار هەوڵی داخستنی دراوە و وبلۆک کراوە پاش هەوڵێکی زۆر دەستی بەکارکردن کردۆتەوە، ڕۆژانە زۆرکەس تووشی ئەوفشارانە دەبێت کە فەیسبوک و پەیچەکەی بلۆک دەکرێ، یەکێک لەوکەسانەی کەفشاری زۆردەخرێتەسەری ئەویش پەیچ وفەیسبوکەکەی زۆر بەڕێز مەریوان هەڵەبجەیی یە تەنها لەبەرئەوەی بابەتی ڕەخنەی بڵاودەکاتەوە. ئەگەر مڕۆڤەکان بێن مناقشەی بیروباوەڕەکانیان بکەن بەڕەخنەگرتن لەبیروباوەڕی یەکتری وەڵامی نووسین وقسەکانی یەکتری بدەنەوە لەکاتێکدا نووسین یان قسەکان بەدڵی ئەوان نەبوو زۆر باشتردەبوو بۆزانین وفێربوونی گەشەی زانست وزانیاریان، بەڵام بەشێک لەمڕۆڤەکان بەهۆی باوەڕنەبوونیان بەئازادی ڕادەربڕین وئازادی ڕاگەیاندن دێن بەشێوازی نادروست مامەڵە لەگەڵ بیرکردنەوە و بیروباوەڕی جیاواز لەخۆیان دەکەن.

ئەم جۆرە مڕۆڤانە بەشێکیان خاوەن بیروباوەڕی حیزبین وبەشێکیشیان خاوەن بیروباوەڕی ئایینین، هەروەها هەشیانە خاوەن بیروباەڕی ئایینی وحیزبی یە، بەتایبەت حیزبە ئیسلامیی یە توندڕەوەکان، کەبەهیچ شێوەیەک باوەڕیان بەئازادی وئازادی ڕاگەیاندن نی یە. ئەم جۆرە خاوەن بیرکردنەوانە کە ڕێگرن لەگەشەی ئازادی ڕاگەیاندن خۆیان فکر و بیروباوەڕەکەیان بەرەو ئیفلاسیی وشکست ملدەنێت ئەوان لەلاواى شکستى فکری وحیزبى وبیروباوەڕەوەیە کەدێن بەجۆرێک نادروست وناشارەستانى ونادیموکراسى فاشاردەکەن. ئەگەروانی یە بۆچی خۆیان یاخود مرۆڤە زۆر شارەزاکانیان لەو جۆرە بیر و  باوەڕ و ئایین وحیزبە وەڵامی ئەو نووسراو وبابەت وقسانە نادەنەوە بەشێوازێک کە خۆیان پێیان ڕاستە بەبێ داخستن وفشارهێنانی نادروست بۆلایەنی بەرامبەر کە بیروباوەڕەکەی خۆیی یان ڕەخنەی گرتووە لە بیروباوەڕ و ئایین وحیزبەکەی؟! بێگومان ناتوانن وەڵامێکی دروست بدەنەوەبۆیە ڕێگای نادروست وناشارەستانی ونادیموکراسى وسەرکوتگەردەگرنەبەر. بەڵام دواجار تەنها خۆیان بیروباوەڕەکەیان شکست دێنێت نەک بیرکردنەوە و بیروباوەڕی بەرامبەر.

کۆماریی ئیسلامیی ئێران بەدرێژایی چل ساڵە سەرکوت وئیستبداد وزیندان وسێدارەی بەگەڕخستووە لەبەرامبەرگەشە نەکردنی ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی ڕاگەیاندن وئازادی یەکانی مرۆڤەکان بەهەزاران مرۆڤی کردە قوربانی لەپێناوی گەشە نەکردنى ئازادی بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، ئەوائێستا دەبیندرێت خەڵکی ئێران چۆن هاتۆتەسەر شەقامەکانیان داوایی ماف وئازادی یەکانیان دەکات، لەکۆتایی دا خەڵکی ناڕازی لەئێران سەرکەوتوو دەبێت وکۆماری ئیسلامیی دەڕوخێت لەلایەن خەڵکەوە ئەگەر ئەم جارەش بەهێزی فاشیزمیی ئیسلامیی خەڵکی ناڕازی سەرکوت بکرێت ئەوا لە داهاتوودا دووبارە خەڵک دێتەوەسەر شەقامەکان وڕژێمی ئیسلامیی دەڕوخێنێت.

ڕێکخراوی ئیسلامیی داعش هێزێکی توندڕەوبوو دەوڵەتەکەی بەچەند ساڵێکی بەرگەی نەگرت لەکۆتایی دا ڕووخاونەما. حیزبەکانی باشووری کوردستان زۆر ڕێگریان لەگەشەی ئازادی ڕادەبڕین وگەشەی ئازادی یەکان کرد لەماوەی ۲٦ساڵ دەسەڵاتیاندا بە چەندەهاکەسی ئازادیخوازو یەکسانیخواز و ڕۆژنامەنووسیان کردە قوربانی لەکۆتایی دا خەڵکی ناڕازی و ئازادیخواز سەرکەوتوو دەبێت،ئازادی یەکان باشتر گەشەدەکەن.

لەوڵاتانی ئەو رووپا لەسەدەکانی ڕابروودا خەڵکی خاوەن ئایینی مەسیعی و پاشا و شازادەکان ڕێگری زۆریان کرد لەگەشەی ئازادی ڕادەربڕین بەهەزاران کەس بووە قوربانی بەڵام ئازادی گەشەی کردووە بۆتەمەڵبەندی پێشکەوتن و زانست و زانیاری وئازادی لەجیهانی مرۆڤایەتی دا. لەداهاتووشدا هەرئازادیخوازان سەردەکەون ئازادی گەشەدەکات.

پێویستە لەگەڵ گەشەدان بەئازادی بێ قەیدوشەر دابین بۆئەوەی جیهانی مرۆڤایەتی باشتر لەزانست و زانیاری وبیر و باوەڕەکانی مرۆڤەکان تێ بگات وسوودی لێ وەربگرێت. هەر ڕێگرێک بۆئازادی وئازادی ڕاگەیاندن بەهەر بیانوێکەوەبێ شەرمەزاروڕیسوایی بکرێ چونکە ڕێگرى لەئازادى ڕاگەیاندن وئازادی یەکانى ترنیشانەی ناووشیاری و دواکەوتوانە و کۆنەپەرستانەی مرۆڤەکان وسیستەم و یاساکانى دەسەڵات وحکومەت دەردەخات.


Last Updated on Tuesday, 30 January 2018 00:14
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان هێرش بۆسەر ئازادی لەلاوازى وشکستەوەیە