ڕه‌وه‌ند

بە ڕووخانی ڕژێمی ئێران، ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکە و جیهانیش لە هەناسەدان دەکەوێ Print
Monday, 08 January 2018 09:13

حەمە غەفور

حوکمێکی هەمیشەیی کۆمۆنیزم؛ کرێکاران و زەحمەتکێشان و هەموو ئەو کەسانەی بە کرێ کاردەکەن و ژیانیان دەچەرخێنن، هەرچەندی زیاتر و زیاتر خۆیان بڕەتێن و باشتر کاربکەن، سەرمایە و سەرمایەداری و نوێنەرانی دەسەڵاتدارێیان بەهێزتر دەبێ. بەڵام هەرگیز لەم ڕێگایەوە نە خۆشبەختی بەدی دێ، نە ئازادی و یەکسانی. ئەمە مانای درێژەی وەزعی ناهەمواری ئێستا و باڵادەستی ڕەهای سەرمایە بەرجەستە دەکا.

 

بەڵام خەبات و تێکۆشان بۆ لەناوبردنی سەرمایە، لەڕێگای هەڵوەشانەوەی کاری بەکرێ و خاوەندارێتی تایبەتییەوە، دەروازە و دەرووی واقعی بەڕووی ملیۆن ملیۆن ئینسانی ڕەنجدەردا دەکاتەوە خۆیان بە دەستی خۆیان ئەم جیهانە سەرتاپا نایەکسان و پڕ نەهامەتی و پڕ کوێرەوەرییە بۆ ملیاردها ئینسان، لە ڕێگای ڕاپەڕین و شۆڕش و بەدەستەوە گرتنی موقەدەراتی کۆمەڵگاکەیانەوە لەلایەن کرێکاران و چەوساوەکانەوە، لەڕێگای دەسەڵاتدارێتی خەڵک لە شووراکانی خۆیاندا، هەنگاوێکی سەرەکی و بنەڕەتییە بۆ دامەزراندنی سۆشیالیزم. جمهوری ئیسلامی کۆسپ و تەگەرەی هەرە سەرەکی و گەورەیە لەبەر دەم ئەم پەیامە گرنگ و مێژوویەدا. هەر بۆیە خەڵکی ئێران، بە کرێکار و بێکار و زەحمەتکێشان و ژنان و لاوانییەوە، هاتوونەتە مەیدان بۆ لەگۆڕنانی ئەم ڕژێمە.

لە سۆشیالیزمدایە ئەسڵ و حەقیقەتی ئازادی و شکۆمەندی ئینسان دەگەڕێتەوە بۆ تاک تاکی دانیشتووانی ووڵات. خۆشبەختانە هەر ئێستا هێزی لەبن نەهاتووی کار لە ئێران ڕاپەڕیوە و بڕیاری داوە جمهوری ئیسلامی لەگۆڕ بنێ و هیممەتێکی کرێکاری و کۆمۆنیستی دیکەی دەوێ، پارچەمی مارکس و مانیفێستی کۆمۆنیست بەدەستەوە بگرن و سۆشیالیزم بەرقەرار بکات.

هەموومان چاومان بڕیوەتە کۆمەڵگای عەزیمی ئێران، چاومان بڕیوەتە هەڵمەتی ووشیارانە و ڕادیکاڵی لاوانی خاوەن شەهادە و بێ شەهادەی بێکاری ئێران، چاومان بڕیوەتە ژنانی ژێر ستەمی ئیسلامی و زەبوونکراوی دەستی ڕژێمی دڕندەی ئیسلامی ئێران کە ئێستا سانبەسانی براکانیان لە مەیداندان و ڕۆڵی گرنگیان گێڕاوە، لە دەوری ئاڵای سۆشیالیزم خۆیان یەکگرتوو و ڕێکخراو بکەن تا هێزی لەبن نەهاتوویان بگەیەننە ئەو ئاستەی بتوانن ئەم پەیامە لەمێژینەی مارکس و لینین بە کردەوە لە سەدەی ٢١دا لە ئێران تەحقیق بکەن.

بەم کارە مەزنەیان، بە ڕاپەڕین و هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەیان بۆ سەر پایە حەیاتییەکانی ڕژێمی ئیسلامی و لەگۆڕنانی جمهوری ئیسلامی، هاوکێشەی سیاسەتی سەرتاپای جیهان دەگۆڕن و بزووتنەوەی ئازادیخوازی و یەکسانی خوازی و خۆشبەختی خوازی دەچێتە پلەی یەکەمی سیاسەتی جیهانەوە.

هەر کەسێک بە هەر جۆرێک گلەیی و گازەندە و ڕەخنە و ناڕەزایی لە جیهانی ئەمڕۆ هەیە، دەبێ هەوڵ بدات ئەم شۆڕشەی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و سوپای کاری ئەو ووڵاتە سەرکەوتن بەسەر ڕژێمی فاشیستی ئیسلامیدا مسۆگەر بکات. بە کەوتنی جمهوری ئیسلامی ئێران خەڵکی ئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیش ڕژێمێکی چەشنی نازییە هیتلەرییەکەی ئەڵمانیای لەکۆڵ دەبێتەوە. بە کەوتنی جمهوری ئیسلامی ئێران تیرۆریزمی ئیسلامی، کۆنەپەرستی ئیسلامی، داعش و حەشدی شەعبی و بۆکو حەرام و دەیان دەستە و تاقمی ئیسلامی دیکە لە ناوچەکە و لە جیهانیش خامۆش دەبن و ئیسلامی سیاسی لە ماوەیەکی نە چەندان دووردا لە جیهاندا لە هەناسەدان دەکەوێ.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

کانوونی دووهەم ٢٠١٨

Last Updated on Monday, 08 January 2018 09:15
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان بە ڕووخانی ڕژێمی ئێران، ئیسلامی سیاسی لە ناوچەکە و جیهانیش لە هەناسەدان دەکەوێ