ڕه‌وه‌ند

ئاماژەکانی نەرمی نواندنی بەغدا و ئەنقەرە لەگەڵ هەرێم چییە! Print
Friday, 05 January 2018 07:32

حەمە غەفور

حکومەتی عەبادی گوێڕایەڵی جمهوری ئیسلامی ئێران و ڕژێمی فاشیستی ئیسلامی تورکیا هەردووکیان لە ترسی پەرەسەندنی ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردزمانی هەردوو ووڵات لەژێر کاریگەری پەرەگرتنی هەرچی زیاتری ڕاپەڕینی دلێرانەی خەڵکی ئێران بۆ لەگۆڕنانی جمهوری ئیسلامی ئێراندا، بە خێرایی هەموو گوشارەکانیان لابردووە لەسەر حکومەتی هەرێم و یەکێتی و پارتی و بە هەڵەداوان دەیانەوێ وەکو هاوپەیمانی خۆیان هەر لە ئێستاوە هاوکاریان بن و پەیوەندییەکانیان ڕێکبخەنەوە لەگەڵیان. لە هەمان کاتدا حکومەتی عەبادی دەیەوێ بە ڕێکەوتن لەگەڵ حکومەتی هەرێم و بەڵێندان بە ناردنی مووچەی کارمەندانی هەرێم بە جۆرێک وەڵامێکی نیوەناچڵ بە داخوازی خەڵکی ناڕازی کوردستان بداتەوە، تا ناڕەزاییەکانی ئەم دواییە بەرامبەر حکومەتی چەتە و تاڵانچییانی کوردی هێوڕکاتەوە. هەروەها جمهوری ئیسلامی ئێرانیش دەستی کردووە بە هەڵگرتنی گەمارۆ ئابوورییەکانی و دەروازە بازرگانییەکان لەگەڵ هەرێم دەکاتەوە، کە بێگومان لابردنی گوشارەکانییەتی بۆ سازشی زیاتر دوای کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو لەسەر یەکێتی و پارتی بۆ ملدان بە سیاسەتەکانی بەغدا.

 

ئەم گۆڕانکاریانە لە هەڵوێستی ئەم حکومەت و ڕژێمە کۆنەپەرست و دژە خەڵکییانەی ناوچەکە بەرامبەر دەسەڵاتدارێتی یەکێتی و پارتی بێگومان هیچ پەیوەندی نییە بە ڕێزگرتن لە ئیرادە و خواستی خەڵکی ناڕازی کوردستانەوە، بەڵکو دەستگیرۆیی ئەوانە بۆ حکومەتی هەرێم تا وەکو هاوپەیمانێکی گوێڕایەڵی خۆیان لە دەسەڵات بمێننەوە و خەڵکی دڵ پڕ لە قین و تووڕەی کوردستان لە گەندەڵی و حکومەتی هەرێم بە ڕاپەڕینی خەڵکی بەتەنگ هاتووی ئێران ئومێد و ئیرادەی زیاتریان تیا نەگەشێتەوە و ناڕەزایەتییەکانی خۆیان بەرامەبر دەسەڵاتی گەندەڵ و دزی هەرێم درێژە پێ نەدەنەوە.

بەم پێیە ئەم ئاماژانە پێماندەڵێن دەستپێکردنی ڕاپەڕینی خەڵکی بێکار و هەژار و ستەملێکراوی سەرانسەری ئێران کە ئامانجی ڕووخاندنی جمهوری ئیسلامی ئێرانە، کە پاڵپشتێکی گەورەی یەکێتی و پارتی و حکومەتی عەبادی و هەروەها هاوپەیمانێکی باشی ڕژێمی فاشیستی تورکیایە، گوڕ و تینێکی زیاتر دەداتە بەر خەڵکی ناڕازی کوردستان و عێراق و تەنانەت تورکیاش ڕیزەکانی ناڕەزایەتی و هێنانە مەیدانی ئیرادەی خۆیان لە دژی دەسەڵاتە کۆنەپەرستەکانی ووڵاتەکانیان بکەنە ئامانج و دەست بدەنە ڕاپەڕینی هاوچەشنی خەڵکی ئێران لەپێناو نان و کار و ئازی و یەکسانی و حکومەتێکی جێ متمانەی جەماوەری بەشمەینەت.

خەڵکی کوردستان و ڕابەران و هەڵسووراوانی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ، کە ئەم دواییە ناڕەزاییەکانیان لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە بە توندی سەرکوت کرا و ژمارەیەکی زۆر لە ڕابەران و هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانەکان دەسگیر و دەستنیشان کران، ئێستا دەبێ لە پەیامی ڕێکەوتنی حکومەتی بەغدا تێبگەن و خەبات و تێۆکۆشانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی هەرێم و دامەزراندنی دەسەڵاتی جەماوەری پاڵپشت بە ئیرادەی ڕاستەوخۆی خەڵکی بەشمەینەت باشتر و تۆکمەتر بهێننەوە مەیدان. بێگومان ملدانی حکومەتی عەبادی بە ڕێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی کوردی و بەڵێندان بە ناردنی مووچەکان ڕاستەوخۆ لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای ئێراندایە و بۆ بێدەنگکردنی خەڵکی ناڕازی کوردستانیشە.

کەوایە پێشڕەوان و ڕابەرانی خۆپیشاندانەکانی کوردستان بە دژی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی، ئێستا پاڵپشت بە ڕاپەڕینی خەڵکی ئێران دژی ڕژێمی هاری جمهوری ئیسلامی ئێران، دەتوانن تەوژمی ناڕەزایەتییەکانیان بهێننەوە مەیدان و بە گوڕ و تیةیکی زیاترەوە داوا لە جەماوەری هەژار و بێکار و ستەمدیدەی کوردستان بکەن بە ڕیزی خۆپیشاندانەکانیانەوە پەیوەست ببن. ئەم کارەش بە میتینگ و سازدانی کۆبوونەوەی پاڵپشتی و هاودەردی و هاوچارەنووسی لەگەڵ خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دەکرێ لە ناوەندەکانی شارەکانی سلێمانی و هەولێر و هەر شارێکی دیکەدا ئەنجامبدرێ. چونکە پارتی و یەکێتی هاوپەیمانێکی گوێڕاڵی جمهوری ئیسلامی ئێران بوون و بێگومان بە کەوتنی ئەو ڕژێمە و بەتایبەتیش بە راپەڕینی خەڵکی بەگیان هاتوو، هاوپەیمانێکی گەورەی خۆیان لەدەست ئەدەن.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

٣ جێنیوەری ٢٠١٨

Last Updated on Friday, 05 January 2018 07:35
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان ئاماژەکانی نەرمی نواندنی بەغدا و ئەنقەرە لەگەڵ هەرێم چییە!