ڕه‌وه‌ند

سەرکوت پەرە بە ناڕەزایەتییەکان ئەدا Print
Tuesday, 26 December 2017 12:45

حەمە غەفور

ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی بەعس ئاسای کوردییەوە دەسگیر و زیندانی کراون، بێ هیچ مەرج و دواکەوتنێک دەبێ ئازاد بکرێن. ئەمە خواستی فراوانی نێو جەرگەی ویژدانی خەڵکی ستەمدیدە و دەروونی کۆمەڵگای کوردستانە. چونکە ئەوان چالاکوان و هەڵسوڕاوی بزووتنەوەیەکی تووڕەیی و ناڕەزایەتی سەرتاسەرین کە لە قووڵایی کۆمەڵگاوە، لەگەڵ پەیدابوونی ئەم ئەزمونە ناشیرینەی دەسەڵاتی کوردیدا هەڵقوڵاوە، بۆ بەرەنگابوونەوەی دەسەڵاتێک، کە جگە لە دزی و تاڵانکردنی سامانی ووڵات، جگە لە برەودان بە گەندەڵی و دابەشکردنی بێ بەشی و هەژاری بەسەر هاوڵاتیانی ئاسایی و دروستکردنی تەگژە و قەیران بۆ ووڵات، هیچ بەرهەمێکی دیکەیان نەبووە بۆیان.

 

زۆرێک لەوانەی دەسگیر کراون و ئەوانەشیان لەژێر چاودێریدا ڕاگیراون یاخود بەدوایاندا دەگەڕێن دەسگیریان کەن، ئەندامی دڵسۆز و چالاکی بەرگریکار بوون لە خواست و ماف و کەرامەتی هاوڵاتیانی کوردستان بەرامبەر دەسەڵاتی بەعسیانەی یەکێتی و پارتی لە ٢٦ ساڵی ڕابردوودا. دەسگیر کردنی ئەو هەڵسوراوانە و هەوڵدان بۆ سەرکوتگەری زیاتر لەلایەن دەسەڵاتێکی نەفرەت لێکراو و بەسەرچووەوە تەنیا تۆقینی خۆی نیشان ئەدات لە پەرەسەندنی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بۆ سەریان. بەم کردەوانەی دەسەڵات زیاتر لە هەر کات خۆی لە چارەنووسێکی بەعسیانە نزیکدەکاتەوە لە ڕوانگەی خەڵکەوە.

بیرتاندێنینەوە کاروانی بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکانی کوردستان لە یەکێتی بێکارانەوە ساڵی ٩٩٢ تا ١٧ی شوبات، تا بایکۆتی سەد ڕۆژەی مامۆستایان و تا شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتییەکان کە ١٨ی ئەم مانگە سەریان هەڵدایەوە، بۆ هەڵپێچانی دەور و دوکانی پارتی و یەکێتی و کۆتایی هێنان بە دەستدرێژییەکانی دەسەڵاتی بەعسیانەتان بەردەوام لە مەیداندا بووە. مێژووی ٢٦ ساڵی ڕابردووی بەرەنگاری جەماوەری ناڕازی کوردستان دژی گەندەڵی و تاڵاچێتی دەسەڵاتدارێتی کوردی سەلماندوویەتی هیچ سەرگوتکارییەک ناتوانێ کۆتایی بهێنێ بەم بزووتنەوەیە و سەرکەوتن هەر بۆ ئەوە.

بڕیاری قووڵایی کۆمەڵگای کوردستان لە ١٨ی ئەم مانگەوە ئیتر گۆڕاوە بە خەبات و تێکۆشانێکی هەمەلایەنە بۆ ڕیشەکێش کردنی تاڵانچێتی پارتی و یەکێتی و شەریەکانیان لە ڕەئسەوە، بۆ کۆتاییهێنان بە ئەزموونی شکستخواردووی بزووتنەوەی کوردایەتی و بنەماڵەکان. ئەمە ئەو گۆڕانکارییە جۆرییەیە کە بەسەر هەڵویستی جەماوەری فراوانی کوردستاندا هاتووە، ئەو ڕاستییە تاڵەیە بۆ دەسەڵات کە بە ناچاری دەبێ بیسەلمێنێ و لەبەر چاوی بگرێ. پێچەوانەکەی یان درێژەدان بە سەرکوتکارییەکانی دژی خەڵکی بە گیان هاتوو سنووری بێزارییەکانی خەڵکی کوردستان بەرینتر دەکاتەوە و ئاکامەکەی لە ئەستۆی دەسەڵات خۆیدایە.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

Last Updated on Tuesday, 26 December 2017 12:48
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان سەرکوت پەرە بە ناڕەزایەتییەکان ئەدا