ڕه‌وه‌ند

سەرەتا ڕووخاندنی دەسەڵات پاشان بەرنامەی ئابووری Print
Friday, 22 December 2017 22:24

حەمە غەفور

ئامانجی دەسبەجێ و سەرەکی خۆپیشاندانەکانی کوردستان ڕوخاندنی حکومەتی هەرێم و لەکارخستنی باڵادەستی پارتی و یەکێتییە نەک پێشنیازکردنی بەرنامەی ئابووری بەدیل بۆ ئاییندەی کوردستان. چونکە ئەمان کۆسپی هەرە گەورەی بەردەم جێبەجێبوونی ماف و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانن، خودی دەسەڵات خۆی ڕێگری بەردەم جێبەجێبوونی هەر بەرنامەیەکی دیکەی ئابوورییە بۆ کوردستان، کە بکرێ وەکو ئەڵتەرناتیڤی بەرنامەی ئابووری یەکێتی و پارتی پێشنیاز بکرێ لەلایەن حزب و بزووتنەوە سیاسییەکانی دیکەوە بە چەپ و ڕاستەوە.

بزووتنەوەی دژی گەندەڵی و دژی تاڵانکردنی سەروەت و سامانی کوردستان سەرەتا پێویستی بەوەیە حکومەتی هەرێم بڕوخێنێ و بەم گورزەش دەسەڵات و ئوتوریتەی پارتی و یەکێتییش تا ئاستێکی زۆر وا بچووک کاتەوە کە توانای هیچ مانۆڕلێدانێکیان نەمێنی. لە ڕووانگەی خەڵکی کوردستان و جەماوەری ناڕازی و خۆپیشاندەرانەوە ئێستا بە دروست کاتی هیچ شتێکی تر نییە جگە لە درێژەدان بە کاری شۆڕشگێڕانەی جەماوەری بۆ ڕیشەکێشکردنی سەرچاوەی ئەم فەساد و ڕاو و ڕووتەی ٢٦ ساڵە یەکێتی و پارتی بەڕێوەی دەبەن، کە خۆی لە ڕووخاندنی حکومەتەکەیاندا دەبینێتەوە.

هەر ئێستا دەسەڵات بە شپرزەییەوە دەستی کردووە بە گرتن و ڕاونان و تۆقاندنی ڕابەران و هەڵسووڕاوانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکان و ژمارەیەکی زۆری لێ دەستگیر کردوو. هەروەها لە شاری ڕانییە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردوە و لە جێدا ٥ کەس کوژراون و ٨٠ کەس بریندارن وێڕای برینداری زۆری دیکە لە شارەکانی دیکە. بۆیە ئێستا ئەرکێکی دیکەی خۆپیشاندانەکان بۆتە ئازادکردنی دەستگیرکراوان و کۆتایی هێنان بە فەزای عەسکەرتاری شارەکان. ئەم هەنگاوە پێویستی بە ڕێکخستنی زیاتری هەنگاوەکانە.

کاتێک ئەم ئامانجە بەدیهات ڕاپەڕینی جەماوەری هەنگاوێکی گەورە سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئەوسا ڕێگادەکرێتەوە هەر حزب و لایەنێک بە ڕاست و چەپەوە، بەرنامەی ئابووری ئەڵتەرناتیڤی خۆیان بخەنە بەردەم کۆمەڵگا و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی جەماوەرەوە بۆ جێبەجێ کردنی. بەڵام لە جەرگەی پرۆسەی ڕووبەڕوو بوونەوەکاندا واقعی ڕووداوەکان و پێشبڕکێی بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاجیاکان، دەری دەخا نای کام هێز، نای کام حزب و کام بزوتنەوەی سیاسی لە کۆمەڵگای کوردستاندا دەبێتە پەرچەمی ڕاپەڕین و گەورەترین هێزی جەماوەری لەدەوری خۆی یەکگرتوو و ڕێکخراو دەکات. ئەو لایەنەی ئەم سەرکەوتنە تۆمار دەکات سەربەخۆ لە ئەجێندا سیاسی و ئابوورییەکانی دەتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر وەکو نوێنەری ڕاپەڕینی خەڵک دەسەڵات بگرێ و ووڵات بەڕیوە ببات. بۆیە ئێستا ئەو دەمەیە کە کۆمۆنیستەکان و کرێکاران دەخالەتی جددی و شۆڕشگێڕانەی خۆیان بکەن و بە بەرنامەی سیاسییانەوە ببنە ناوکۆکەی یەکێتی و یەکگرتن و ڕێکخستنی چینی کرێکار و توێژە زەحمەتکێشەکانی ووڵات.

ئەمە ئەو ڕێگایەیە کە دەتوانێ ئەو بزووتنەوە و لایەنانە بگۆڕێ بە جێگرەوەی دەسەڵاتی ئێستا کە توانیویانە قسەکانیان و بەرنامەکانیان ببێتە پەرچەمی نای جەماوەری ناڕازی و ڕاپەڕیو. بێگومان ململانێی بزووتنەوە سیاسی و کۆمەلآیەتییەکانیش درێژەی دەبێ و کاریگەری بەسەر ئاییندەی کۆمەڵگا و شێوازی ژیان و بەرنامەی سیاسی و حقوقی و ئابووری کوردستانەوە جێ دەهێڵێ. دۆسێی جیا جیا زۆرە کە دواتر دێتە بەردەم هەر هێزێکی براوە و دەبێ وەڵامی واقعییان پێ بداتەوە. بە پێچەوانەوە دەکەوێتە بەردەم ناڕەزایەتی خەڵکییەوە.

Last Updated on Friday, 22 December 2017 22:26
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان سەرەتا ڕووخاندنی دەسەڵات پاشان بەرنامەی ئابووری