ڕه‌وه‌ند

سەرکوتگەرییەکانی دەسەڵات، ناڕەزایەتییەکان ڕادیکاڵتر دەکاتەوە Print
Friday, 22 December 2017 21:54

حەمە غەفور

تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و کوشتن و بریندارکردنی دەیان کەسیان بە تایبەتی لە شاری ڕانییە، دەستگیر کردنی شاسوار عەبدولواحد و چالاکوانانی دیکەی خۆپیشاندانەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زۆرێک کەسایەتی هەڵسوڕاوی خەباتی مەدەنی و پێشڕەوی ناڕەزایەتییە کرێکاری و جەماوەرییەکان، ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی و دەستبەسەر کردنی کارمەندانی کەناڵەکە لە ناو هۆڵێکی بینای تەلەفزیۆنەکە و هەوڵەکانی دیکەی دەسەڵات بۆ سەرکوت کردنی خۆپیشاندانەکان و کپکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان، بە توندی ڕەتکراوە و مەحکومە و دەبێ وەڵامی خۆی لە ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان وەرگرێتەوە.

 

بەم کارنامەیەی، جیا لە هەر شتێکی دیکە، دەسەڵات دووری و بێ ئیعتیباری خۆی و حکومەتەکەی دەخاتەڕوو. جگە لەوەش بەم هەنگاوانەی دەسەڵات نیشانی ئەدا کە تەنانەت خۆشی گەییشتۆتە سەر ئەو باوەڕەی کە دەسەڵاتێکی دوژمن بە خەڵکی و دوور و جیا لە خواست و بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستانە، بۆیە دەستی داوەتە سەرکوت کردن و بێدەنگکردنی دەنگی ناڕەزایەتی ڕەوای خەڵکی کوردستان. ئەم سەرکوتگەریانەی دەسەڵات بێهودەیە، چونکە ناڕەزایەتییەکان توندتر و ڕادیکاڵ تر و سەرڕاست تر دەکاتەوە بۆ هەڵپێچانی ئەم دەسەڵاتە مافیایی و دز و گەندەڵەی کوردایەتی. یەکێتی و پارتی و حزبە هاوبەشەکانیان لە دەسەڵاتدا متمانەی خەڵکی کوردستانیان بە تەواوی دۆڕاندووە و ئێستا ڕاپەڕینی جەماوەری دەستی کردووە بە پرۆسەی چارەسەر کردنی ڕەوشی دەسەڵاتداری و حوکمڕانی لە کوردستان.

ئامانجی دەسەڵات کوت و مت سەرکوتی خۆپیشاندانەکانە، بۆیە خۆپیشاندانەکانیش دەبێ ڕیزی خۆیان ڕێکخراوتر و تۆکمەتر بکەن بۆ سەرکەوتن بەسەر دەسەڵاتدا. گرنگترین ڕێ و شوێنێک کە خۆپیشاندانەکان دەبێ بیگرنەبەر، ئەوەیە کە لە هەر شوێنێک گردبونەوە هەیە یان سازدراوە و ئەدرێ، لە گەڕەکەکان، لە شار و شارۆچکە و گوندەکان، لە ناوەندە خزمەتگوزاری و لە فەرمانگە و دەوائیرە جۆرا و جۆرەکانی حکومەت، مامۆستایانی ناڕازی و کاسبکارانی دەستتەنگ، کۆبوونەوەی گشتی خۆیان ڕێکبخەن، بۆ ئەوەی شورا و ئەنجومەنی جەماوەری خەڵکی دروست بکەن، لەو کۆبوونەوانەدا نوێنەرانی ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و لە هەر شوێنێکن ڕاستەوخۆ لەو شوێنە دەسەڵاتی خۆیان جێبەجێ بکەن و حکومەتی شۆڕشگێڕانەی خۆیان ڕاگەیەنن.

هەنگاوی دواتر هەموو نوێنەرانی شورا و ئەنجومەنەکان پێکەوە پەیوەندی دروستکەن و کۆبونەوەی گشتی نوێنەرانی پارێزگاکان ڕاگەیەنن، بۆ ئەوەی حکومەتی خۆجێی خەڵکی هەر پارێزگایەک پێکبێنن. بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو بۆشاییە سیاسییە بدەنەوە کە بەهۆی خۆپێشاندان و ڕاپەڕینی جەماوەرییەوە دروستبووە و لە هەنگاوی یەکەمدا خەریکە حکومەتی دز و گەندەڵکاران دەخاتە لاوە، پڕکاتەوە. ئینجا هەموو دەسەڵاتەکانی ڕاستەقینەی جەماوەر بگرێتە دەست و ئاو و کارەبا و مووچە و تەواوی خزمەتگوزارییەکانی دیکە بۆ خەڵکی شار و شارۆچگە و گوندەکانی کوردستان دابین بکات. دەسەڵاتی راستەوخۆی جەماوەری و خەڵکی کوردستان بە شێوەی عەمەلی دەتوانێ و دەبێ لە شورا جۆراوجۆارەکانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و جەماوەری ستەمدیدەی کوردستاندا خۆیان یەکگرتوو و ڕێکخراو بکەن و ئیرادەی ڕاستەوخۆ و واقعی خۆیان بۆ بەڕیوەبردنی ووڵات بهێننە مەیدان. دەسەڵاتدارێتی شورایی تەنیا شێوازی ڕاستەقینەی دیموکراسی ڕاستەوخۆیە کە دەتوانێ و دەبێ جێگای ئەم دەسەڵاتە پڕ تاوان و دوژمن بە خەڵکییە بگرێتەوە.

١٩دیسەمبەر ٢٠١٧

Last Updated on Friday, 22 December 2017 21:56
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان سەرکوتگەرییەکانی دەسەڵات، ناڕەزایەتییەکان ڕادیکاڵتر دەکاتەوە