ڕه‌وه‌ند

نمایشگە (پەرتوکی ئەنارکیستی) لە لەندەن Print
Saturday, 28 October 2017 07:23

زاهیر باهیر

ئەمساڵیش بۆ 36 هەمین جار ( نمایشکردنی پەرتوکی ئەنارکیستی)  لە لەندەن  ڕۆژی شەمە، ڕیکەوتی  28/10/2017، بەرپادەکرێتەوە.  لەوانەیە ئەوە بپرسیت  "چ پێویست دەکات پەرتووکی  زیاتر بکڕین، لە کاتێکدا کە دونیا لەم پشێوییەدایە،  کۆمۆنێتییەکانمان لەژێر هەڕەشەدایە؟ بۆچی هەر دەبێت  تووڕەتر  بین، بەڵکو دەبیت، جەنگاوەر و تێکۆشەر  بین،  دەبێت ئامادەی جەنگ دژ بە سیستەمەکە بین، نەك خوێندنەوەی هەندێك پەرتووك؟"

 

پەرتووکەکان  تەنها ئامرازێکی گوێزەرەوەن، ئەو بیرۆکانەی کە گرنگن ، لەنێو خۆیان هەڵدەگرن، لەنێو ئەم نمایشکردنە سەدان کەس دەبینیت  قسەدەکەن، لێدوان و مشتومڕ دەکەن، هەر ئاوا لەسەر بیرۆکەی  ئەنارکیستی و ڕامیارییەکانی ململانێی تێکۆشانی چینایەتی، پێداگرییدەکەن و بەڵگە دەهێننەوە. سەبارەت بەوەی  کە دەتوانین ئەنجامیبدەین ، لێدوان دەکەین، بۆ ئەوەی بەرنامەکەی دەوڵەت و چینی فرماندەران لەنێو  هەموو ڕۆژێکی ژیانی خۆمان، لە سەرتاسەری دونیا، هەڵوەشێنینەوە.

لەنێو دونیایەك،  کە لەوێدا ملیاردەر سەرۆکە و  خۆی دژ بە دامەزراوەکان، دەزگەکان، ئەژمار دەکات، هاوکاتیش  ڕاستڕەوەکان ترسی نامسۆگەریی  ژیان دەقۆزنەوە، چەپیش بە ئێمە دەڵێت: ئەگەر ئێمە تەنیا دەنگ بە سەرکردە شێوە نوێیەکان بدەین، ئیدی کارمان مەیسەرە.... لەو کاتەدا ئێمە  دەبێت دوور لە سنوربەندیی  بیرۆکە ساختەکان و فێڵکردن، تەماشای ململانێیە ڕاستەقینەکان بکەین کە هەر ئێستا هەن و دەگوزەرێن. هەر ئاوا کە لە ڕابوردووشدا گوزەراون.  ڕامیاریی  ئەنارکیستەکان سەبارەت بە ململانێ، یان تێکۆشانی چینایەتی  زیاتر [لە] هەموو کاتێکی دیکە گرنگترن.

ئەوانەی لەو چەند ڕستەی سەرەوەدا وترا ئەوانەن کە لە ڕۆژی (نمایشکردنی پەرتوکی ئەنارکیستی) لە تەك مشتومڕ و لێدوان و بەڵگەهێنانەوە و  ئەزموونە کردەییەکان و بیرۆکە تازەکان پێشکەشدەکرێن، هیوادارین سوودبەخش بن.

شوێن:

Venue: Park View School , West Green Road , N15 3QR

Rail/Tube Seven Sisters ( National Rail or Victoria Line ) / Turnpike Lane  ( Piccadilly Line)

Buses: 41, 67, 230, 341 ( Get off at stop near junction of Black Boy Lane and West Green Road)

Access: Full disability access.

Children: Crèche ( 2years -8years ) and older kids space ( 8 years upward)

تکایە بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەو ماڵپەڕەی خوارەوە بکە:

WWW.ANARCHISTBOOKFAIR.ORG.UK

هەرەها بۆ پەیوەدنیکردنیش تکایە پەیوەندی بەم  ئیمەیل ئەدرێسەوە بکە:

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it / @ANOKBOOKFAIR

*خوێنەری بەڕیز ئەو ڕۆژە زیاتر لە 60 کۆڕ و  سمینیار و وۆرکشؤۆپ ئەنجامدەدرێن ، هەڵبەتە بێجگە  لە نمایشکردنی  فلیم لەبارەی پارێزگاریکردن و بەرەنگاربوونەوە .

دوو لەو کۆبونەوانە لەبارەی  'باکور' و 'ڕۆژاوای' کوردستانن.  یەکەم  لەبارەی  فێمنیزم و فێمەنیستی کورد، لە لایەن چالاك و نوسەر و ئەکادیمیست  ( دیلار دێریك)  پێشکەشدەکرێت .  ئەوی دیکە لەسەر (ڕۆژاوا) دەبێت  کە لە لایەن دوو هاوڕێی ئینگلیزی-زمان پێشکەشدەکرێت،  کە بە  خۆیان 6 مانگ لە ( ڕۆژاوا ) بوون و ژیاون.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

Last Updated on Saturday, 28 October 2017 07:27
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان نمایشگە (پەرتوکی ئەنارکیستی) لە لەندەن