ڕه‌وه‌ند

هێرشی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر کەڕنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق ئیدانە و شەرمەزار کەین Print
Wednesday, 27 September 2017 18:59

حەمە غەفور

خەڵکی ئازادیخواز و شەرافەتمەندی کوردستانی ئێران بە دەربڕینی شادی و خۆشی فراوانیان بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق، بە جۆش و خرۆش و ڕێپێوان و شادی گێڕانی ڕاشکاوانەیان بۆ سەرکەوتنی ڕیفراندۆم، لە شارەکانی سنە، مەریوان، بانە، مەهاباد و سەقز و کامیاران و زۆر جێگا و شوێنی دیکە بۆ پشتگیری و پاڵپشتی لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی کوردستانی عێراق بەڵێ و پشتیوانی بێ ئەملاو لای خۆیان بە جیهان راگەیاند بۆ بڕیاری بوێرانەی خەڵکی کوردستانی عێراق بە جیابونەوە لە عێراق و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.

ڕژێمی جمهوری ئیسلامی کە هەوڵێکی بێ ئەندازەی دا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق ئەنجام نەدرێ و پەکی بکەوێ، ئێستا کاتێک دەبینێ شارەکانی کوردستانی ئێران ڕژاونەتە شەقام و لە هاوشانی خەڵکی کوردستانی عێراقدا کەڕنەڤاڵی سەرکەوتن دەگێڕن بەسەر فاشییەکانی بەغدادا، توشی هیستریا بوە و دەستی کردوە بە سەرکوتی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ئێران. بە گوێرەی هەواڵەکان هێزەکانی ئیتڵاعات و سوپای پاسدارانی ڕژێم و بە پاڵپشتی بەکرێگیراوانی ناوخۆیی دەیان کەس لە لاوان و هاوڵاتیانی شارەکانی کوردستانی ئێران دەستگیر و زیندانی کراون.

ئەم هەنگاوە سەرکوتگەرانەیەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بە توندی مەحکومە و بێگومان ڕاستەوخۆ کەوتۆتە بەردەم نەفرەت و ناڕەزایەتی خەڵکی کوردستانی ئێرانەوە. بۆیە دەبێ لەلایەن خەڵکی کوردستانی عێراق و تەواوی ڕیکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حزبە جەپ و کۆمۆنیستەکانیشەوە ڕیسوا و شەرمەزار بکرێ. خرۆشانی جەماوەری بۆ دیفاع لە سەربەخۆیی کوردستان ئەمڕۆ لە هەر کات پێویست ترە و نابێ ڕێگا بدەین دژەبەرەکانی سەربەخۆیی دەستی خۆیان بوەشێنن.

هەڵوێستی یەکێتی نیشتمانی بەرانبەر ڕیفراندۆم شەرمنۆکانە و تەمومژاوی بوو. هەروەها پێگەی بزوتنەوەی گۆڕانیش زۆرتر بە قازانجی شۆڤێنییەکانی بەغدا و ڕژێمی ئێران شکایەوە و ئێستا زیاد لە جاران بێ ئیعتیبار بووە. بۆیە چاوەڕوان ناکرێ ئەم حزبانە بوێریان هەبێ سەرکوتگەرییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ئیدانە بکەن. پارتی دیموکراتیش ڕەنگە بیانوی ناسکی دۆخەکە بێ و خۆی کەڕ کا بەرانبەر دەستگیرکردنی دەیان کەس لە هاوڵاتیانی کوردی شارەکانی ئێران.

بۆیە ئەرکی حزبە کۆمۆنیست و چەپ و ڕادیکاڵەکانە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و گشت هاوڵاتیانی خۆمان پێکەوە بەرپەرچی سەرکوتگەرییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بدەنەوە. لە زوترین کاتدا بە ڕێپێوان و خۆپیشاندان لە سەرانسەری شارەکانی کوردستانی خۆماندا ئیدانەی سەرکەوتگەرییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بکەن و داواکاری ئازادکردنی دەستبەجێی دەستگیرکراوەکان بن. هەروەها گوشار بێنن تا ڕژێمی ئیسلامی دەست لە سەرکوت گەرییەکانی دژی خەڵکی کوردستانی ئێران هەڵگرێ.

دژی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر کەڕنەڤاڵی شادی و خۆشی خەڵکی کوردستانی ئێران بەبۆنەی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقەوە، دەبێ و دروست ئەمەیە لە هەموو سارەکانی کوردستانی خۆمان گەورەترین خۆپیشاندان و ڕێپێوانی ناڕەزایەتی و ئیدانەکردن ڕێکبخرێ.

This e-mail address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it

٢٧ ئەیلوول ٢٠١٧

Last Updated on Wednesday, 27 September 2017 19:01
 

بابه‌تی هه‌ڵبژارده‌

ناوەندی خەبات، ئاسۆ و ئەرکەکان

News image

ناوەندی خەباتی کرێکاری و جەماوەری لە کوردستان بۆ داگرتن یا خوێندنەوەی لە شکڵی (پی دی ئێف) کل...

خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی

News image

  خۆپێشاندانەکان و پڕاتیکی کۆمۆنیستی (سەبارەت بە بنەما فکری و سیاسیەکانی بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوەی) نادر ...

بڕیارنامەی ڕەوەند: خۆپێشاندانەکان و ئاسۆی پێشڕەوی

News image

  1. زیاتر لە مانگ و نیوێك تێپەڕیوە بەسەر تەقینەوەی ناڕەزایەتی بەشێکی زۆری شار و شارۆچکەکانی ...

مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا

News image

  ڕەوەندی سۆشیالیستی کرێکاری: مانیفێستی "ڕەوەند" لە بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستاندا 1. بارودۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، ڕەنگدانەوە و ...

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری 2010

هاوپشتی کرێکاری ژمارە 1 ئۆکتۆبەری ...


تۆ لێره‌ی  : سه‌ره‌تا بابه‌ته‌کان هێرشی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بۆ سەر کەڕنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستانی عێراق ئیدانە و شەرمەزار کەین